بنەمای پەرەگراف متمانەیە

گەورەترین گۆڕی "منداڵانی بەقوربانیكراو" دۆزرایەوە

پەرەگراف

شوێنەوارناسان لە پیرۆ، گۆڕێكی بەكۆمەڵیان دۆزییەوە كە گومان دەكرێت شوێنی گەورەترین مەراسیمی قوربانیكردنی منداڵان بوو بێت لە مێژوودا.

ڕووفاتی 227 منداڵی پێنج تا 14 ساڵ، لە نزیك شاری هوانچاكۆ لە باكووری لیمای پایتەختی پیرۆ لە گۆڕێكی بەكۆمەڵدا دۆزراونەتەوە. پێشبینی دەكرێت ئەم منداڵانە 500 ساڵ لەمەوبەر كرابن بە قوربانی.

دۆزینەوەی گۆڕی بەكۆمەڵی ئەم منداڵانە پاش ساڵێك لە دۆزینەوەی ڕووفاتی 200 منداڵی دیكە دێت لە دوو ناوچەی جیاوازی ئەو وڵاتە.

شوێنەوارناسان دەڵێن، هەندێك لە ڕووفاتەكان هێشتا ئاسەواری موو و پێستی لاشەكانیان ماوە. پێشبینیی دۆزینەوەی ڕووفاتی زیاتریش دەكەن.

لە ڕووفاتەكاندا نیشانەی كوشتن لە كەشوهەوای باراناویدا دەردەكەوێت و تەرمەكانیان لە كەناری دەریادا بە خاك سپێردراون، كە پێشبینی كراوە بۆ خوداكانی نەتەوەی چیمۆ كرابن بە قوربانی.

چیمۆكان لە كەناراوەكانی باكووری پیرۆ ژیاون و یەكێك لە بەهێزترین و پێشكەوتووترین نەتەوەكانی ناوچەكە بوون. شارستانیەتیان لە نێوان ساڵی 1200 تا 1400ی زایینی گەیشتووەتە لووتكە. دواتر لەلایەن ئینكاكانەوە لەناو براون.

چیمۆكان، خودای مانگ بە ناوی (شی)یان دەپەرست. بە بۆچوونی ئەوان خوداكەیان لە خۆر بەهێزتر بووە.

2019-08-29 14:34:52