بنەمای پەرەگراف متمانەیە

پاش دەیان ساڵ هەوڵ و چاوەڕوانی، لە تەمەنی 73 ساڵیدا دوانەیەكی هێنایە دنیاوە

پەرەگراف

ژنێكی هیندستانی پاش دەیان ساڵ هەوڵدان بۆ منداڵبوون، لە تەمەنی 73 ساڵیدا دوانەیەكی هێنایە دنیاوە، بەڵام تەنیا پاش ڕۆژێك لەو ڕووداوە دڵخۆشكەرە، هاوسەرە 82 ساڵەكەی جەڵتە لێی دا.

ئەم ژنە كە بە ڕێگەی بلووری سكپڕ كرابوو، ڕۆژی پێنج شەممە دوانەیەكی هێنایە دنیاوە و دكتۆرەكەی دەڵێت "دایك و دوو منداڵەكە لە ڕووی جەستەییەوە لە بارودۆخێكی تەندروستدان".

ژنەكە ناوی مانگایاما یاراماتییە و لە ویلایەتی ئاندراپرادشی باشووری هیندستان دەژی. ئەو دەڵێت كە لەگەڵ هاوسەرە 82 ساڵەكەی هەمیشە لە ئارەزووری ئەوەدا بوون كە منداڵیان هەبێت، بەڵام تا ئەم ماوەیە لێی بێبەش بوون.

ماسیتاراما ڕاجارائوی هاوسەریشی، خۆشحاڵیی زۆری بە لەدایكبوونی دوو منداڵەكەیان دەربڕی، بەڵام تەنیا پاش یەك ڕۆژ لەو ڕووداوە خۆشە، تووشی جەڵتەی مێشك بوو و لەژێر چاودێریی پزیشكدایە.

پاش لەدایكبوونی منداڵەكان، ئەم پیاوە لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كە ئەگەر بەهۆی زۆریی تەمەنەوە خۆی و هاوسەرەكەی ڕووداوێكی نەخوازراویان بەسەردا بێت، كێ‌ ئاگای لە منداڵەكانیان دەبێت؟ وتوویەتی "هیچ شتێك لە دەستی ئێمەدا نییە. هەر ڕووداوێك كە لە پێش بێت، هەر ڕوو دەدات. هەموو شتێك بە دەستی خودایە".

ئەم ژنە هیندییە دەڵێت، لە گوندەكەیاندا بە "ژنە نەزۆكەكە" ناویان هێناوە، هەر بۆیە هێنانە دنیای ئەم دوو منداڵە ڕووداوێكی زۆر دڵخۆشكەر بووە بۆ خۆی و هاوسەرەكەی.

دەشڵێت "ئێمە بۆ منداڵبوون هەوڵی زۆرمان داوە و چەندین پزیشكمان بینیوە، هەر بۆیە ئەمە خۆشترین ساتی ژیانمانە".

2019-09-06 21:01:58