بنەمای پەرەگراف متمانەیە

زیندانییەكی هەڵاتوو پاش 17 ساڵ لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە لە ئەشكەوتێكدا دۆزرایەوە

پەرەگراف

پۆلیسی چین، پاش 17 ساڵ لە هەڵاتن، زیندانییەكی لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە لە ئەشكەوتێكی دوورەدەستدا دۆزییەوە و گەڕاندیەوە بۆ نێو زیندان.

سۆنگ ژیانگ، كە پاوێكی تەمەن 63 ساڵە، ساڵی 2002 بە تاوانی قاچاغچێتی كردن بە ژنان و منداڵانەوە خرابووە زیندانەوە، بەڵام توانیبووی لە زیندان هەڵبێت.

ئەم پیاوە ساڵانێكی زۆر لە ئەشكەوتێكی زۆر بچووكدا و دوور لە مامەڵەكردن لەگەڵ خەڵكی ئاسایی، ژیاوە.

پۆلیسی چین دەڵێت، لە سەرەتای مانگی ئەیلوولدا زانیاریی سەبارەت بە شوێنی خۆحەشاردانی ئەو زیندانییە پێ‌ گەیشتووە. لەسەر بنەمای ئەو زانیارییە، توانیویانە شوێنی ئەو كەسە لە چیاكانی شاری یۆننان لە باشووری ڕۆژئاوای چین بدۆزنەوە.

پاش ئەوەی گەڕان و پشكنییە ئاساییەكان بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسە بێ‌ ئەنجام بوون، پۆلیس سوودی لە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان وەرگرتووە بۆ ئاشكراكردنی شوێنەكەی. فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان توانییان وێنەی پارچە لەوحێكی شین و هەندێك پێداویستیی دیكە تۆمار بكەن كە بووە هۆی دۆزینەوەی حەشارگەكە.

دواتر پۆلیس لە ڕێگەی زەمینییەوە چووەتە شوێنەكە و سۆنگ ژیانگی لە حەشارگەكەیدا دەستگیر كردووە.

بەهۆی ئەوەی ئەو پیاوە ماوەیەكی دوور و درێژ بە تەنیا لە حەشارگە و گۆشەگیریدا بووە، بە سەختی توانیویەتی قسە بكات.

 پاش 17 ساڵ لە هەڵاتن و خۆحەشاردان، ئێستا سۆنگ ژیانگ گەڕێندراوەتەوە بۆ زیندان.

لاشەی لەناونەچووی ئاژەڵێكی 18 هەزار ساڵ لەمەوبەر دۆزرایەوە

لە بەشە بەستەڵەكەكەی سیبریا، لاشەی بێچووە ئاژەڵێك دۆزرایەوە كە مێژووەكەی بۆ 18 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

تابلۆكانی عەباس كیاڕۆستەمی لە پێشانگایەكدا نمایش كران

پاش سێ‌ ساڵ لە كۆچی دوایی عەباس كیاڕۆستەمی، بۆ یەكەمین جار پێشانگایەك بۆ تابلۆكانی ئەو سینەماكار و وێنەكێشە بەناوبانگەی ئێران دەكرێتەوە.

زیندانییەكی هەڵاتوو پاش 17 ساڵ لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە لە ئەشكەوتێكدا دۆزرایەوە

2019-09-30 14:12:19