بنەمای پەرەگراف متمانەیە

پیاوێك به‌ تاوانی كوشتنی باڵنده‌یه‌كی ده‌ریایی سزای ماددی و زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا

په‌ره‌گراف

پیاوێكی به‌ریتانی به‌ تاوانی كوشتنی باڵنده‌یه‌كی ده‌ریایی، سزای ماددی و زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

كامێرای چاودێریی گه‌راجی كتێبخانه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ی تۆنیپاندی وێڵز، دیمه‌نی پیاوێكی تۆمار كردووه‌ كه‌ شه‌ق له‌ باڵنده‌یه‌كی ده‌ریایی بریندار هه‌ڵ ده‌دات.

ئه‌و پیاوه‌ كه‌ ناوی ئاندرۆ لی جۆنزه‌، له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌.

به‌شی فارسیی ماڵپه‌ڕی بی بی سی ده‌ڵێت، به‌پێی ئه‌وه‌ی كامێرا چاودێرییه‌كه‌ تۆماری كردووه‌، ئه‌و پیاوه‌ به‌ر له‌وه‌ی باڵنده‌كه‌ بكوژێت، مۆبایله‌كه‌ی به‌ هاوڕێكه‌ی ده‌دات تا دیمه‌نی كوشتنی باڵنده‌كه‌ تۆمار بكات.

ئاندرۆ لی جۆنزی ته‌مه‌ن 38 ساڵ، دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ به‌ ئه‌نقه‌سه‌ت ئه‌و باڵنده‌یه‌ی كوشتووه‌. له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌یشی، به‌ 12 ساڵ زیندانی و غه‌رامه‌ی 115 پاوه‌ند سزا درا.

2019-11-06 22:14:39