بنەمای پەرەگراف متمانەیە

لاشەی لەناونەچووی ئاژەڵێكی 18 هەزار ساڵ لەمەوبەر دۆزرایەوە

پەرەگراف

لە بەشە بەستەڵەكەكەی سیبریا، لاشەی بێچووە ئاژەڵێك دۆزرایەوە كە مێژووەكەی بۆ 18 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. هەموو ئەندامەكانی لاشەی ئاژەڵەكە كە هێشتا ڕوون نییە سەگ یان گورگە، وەكو خۆی ماون و لەناو نەچوون.

لێكۆڵینەوەكان دەریان خستووە كە ئەم ئاژەڵە 18 هەزار ساڵ لەمەوبەر ژیاوە، بەڵام لە شێوەدا وا دەردەكەوێت كە بەم دواییانە مردبێت.

لێكۆڵەرانی سویدی لە هاوینی 2018دا ئەم بێچووە ئاژەڵەیان لە ناوچەیەكی دوورەدەستی باكووری ڕۆژهەڵاتی سیبریا دۆزیوەتەوە.

ئەو شوێنەی ئاژەڵەكەی لێ‌ دۆزراوەتەوە، ماوەی دوو كاتژمێر لە نزیكترین شار لە ناوچە بەستەڵەكییەكانەوە دوور بووە، كە شاری (بلایا گورا)یـە.

ئەم ئاژەڵە ناوی لێ‌ نراوە (درۆگۆ). ددانی شیری، مووی پێست، نینیۆك، تەنانەت برژانگەكانیشی وەكو خۆی ماونەتەوە. ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەری دەخەن كە لە كاتی مردنیدا تەمەنی تەنیا دوو مانگ بووە.

لاشەی ئاژەڵەكە لە ڕووسیا هەڵگیراوە، بەڵام لێكۆڵەرانی سویدی بەشێك لە ئێسكەكانی ئەو ئاژەڵەیان بۆ وڵاتەكەیان گواستووەتەوە تا لێكۆڵینەوەی لەسەر بكەن.

تا ئێستا ڕوون نییە كە ئەم ئاژەڵەی لاشەكەی بە شێوەیەكی سەرسوڕهێنەر وەكو خۆی ماوەتەوە، سەگ یان گورگە.

لاو داڵن، لێكۆڵەر لە بواری بۆماوەیی، دەڵێت "پێشبینم دەكرد ئەوەی كە دۆزیومانەتەوە لاشەی بێچووە سەگێكە، بەڵام دوای لێكۆڵینەوەكان، ئێستا دڵنیا نین كە سەگ یان گورگە، كە لە بنەڕەتدا دەبێت بە ئاسانی دەربكەوێت".

هەر بۆیە دەڵێت "ڕەنگە ئەم ئاژەڵە نموونەی سەرەتایی گورگەكانی ئێستا بێت، یان سەگەكانی ئێستا، یان نموونەی گورگەكانی كۆتایی چاخی سەهۆڵبەندان بێت. ئەگەر یەلاكیی ببێتەوە كە ئاژەڵەكە سەگە، ئەوا دەبێتە سەرەتایترین نموونەی پشتڕاستكراوەی سەگ".

نموونە وەرگیراوەكان لەم ئاژەڵە، نێرداوە بۆ ناوەندی لیكۆڵینەوەی پاڵۆژینەتیك لە سوید، كە گەورەترین بانكی دی ئێن ئەو ئاژەڵانەی لێیە بە ڕەچەڵەك دەچنەوە سەر سەگ.

لێكۆڵەران سەرقاڵی لێكۆڵینەوەی وردن لەسەر ئاژەڵەكە، تا بۆیان ڕوون ببێتەوە كە درۆگۆ دەكەوێتە كوێی زنجیرەی ئەو ئاژەڵانەی كە بە ڕەچەڵەك دەچنەوە سەر سەگ.

تابلۆكانی عەباس كیاڕۆستەمی لە پێشانگایەكدا نمایش كران

پاش سێ‌ ساڵ لە كۆچی دوایی عەباس كیاڕۆستەمی، بۆ یەكەمین جار پێشانگایەك بۆ تابلۆكانی ئەو سینەماكار و وێنەكێشە بەناوبانگەی ئێران دەكرێتەوە.

پیاوێك به‌ تاوانی كوشتنی باڵنده‌یه‌كی ده‌ریایی سزای ماددی و زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا

پیاوێكی به‌ریتانی به‌ تاوانی كوشتنی باڵنده‌یه‌كی ده‌ریایی، سزای ماددی و زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

لاشەی لەناونەچووی ئاژەڵێكی 18 هەزار ساڵ لەمەوبەر دۆزرایەوە

2019-12-03 13:10:46