بنەمای پەرەگراف متمانەیە

سەگێك خێزانێكی پێنج كەسیی لە سووتان ڕزگار كرد

پەرەگراف

لە شاری ساڤانای ویلایەتی جۆرجیای ئەمریكا، سەگێك توانیی خێزانێكی پێنج كەسی لە سووتان ڕزگار بكات، پاش ئەوەی لە كاتی نووستندا ئاگر لە ماڵەكەیان بەربوو.

ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكە لە كاتژمێر یەكی شەودا بووە، كاتێك كە سەرجەم ئەندامانی خێزانەكە نووستبوون، بەڵام سەگەكەیان بە ڕووداوەكەی زانیوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیل دەڵێت، ئەو سەگە كە ناوی (سامی)یە، هەر زوو بە دەنگە بەرزەكەی ئەندامانی خێزانەكەی بەخەبەر هێناوە تا لە ڕووداوی كەوتنەوەی ئاگرەكە ئاگاداریان بكاتەوە.

بەو هۆیەشەوە سەرجەم ئەندامانی خێزانەكە بە بێ‌ زیان ڕزگاریان بووە، بەڵام سەگێك و دوو پشیلە نەیانتوانیوە هەڵبێن و سووتاون.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاگركوژێنەوەی شارەكە هاووڵاتیانی ئاگادار كردووەتەوە كە زەنگی ئاگاداركەرەوەی ئاگركەوتنەوە لە ماڵەكانیاندا جێگیر بكەن، بۆ ئەوەی لە ئەگەری كەوتنەوەی ئاگر لە كاتێكی لەو شێوەیەدا، ئاگاداریان بكاتەوە.

2019-12-10 14:05:49