بنەمای پەرەگراف متمانەیە

هونەرمەند سەنا بەرزنجی بۆ یەكەم جار وێنەی خۆی بڵاو كردەوە

ئەو وێنەیەی كە لە ئینستاگرامی فەرمیی هونەرمەند سەنا بەرزنجی بڵاو كراوەتەوە

پەرەگراف

هونەرمەند سەنا بەرزنجی بۆ یەكەم جار وێنەی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كردەوە و لەسەری نووسیوە "ئەم وێنە منم".

بڵاوكردنەوەی وێنەكە لەلایەن ئەو هونەرمەندە كوردەوە پاش ئەوە دێت كە دەرنەكەوتنی لە كارە هونەرییەكانی و میدیاكانەوە، دەنگۆی جیاوازی بە دوای خۆیدا هێناوە.

وێنەكە لە هەژماری تایبەتی سەنا بەرزنجی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام بڵاو كراوەتەوە و ئەو هونەرمەندە دەربارەی هۆكاری دەرنەكەوتنی دەڵێت "لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا كە بە شێوازی خۆم، یان پڕۆفشناڵ كارم كردووە، هەموو هەوڵێكی خۆمم داوە كە زیاتر لە گرینگیدان بە ڕووخسارم و شێوازی ژیانم، هونەرەكەم پەرە پێ بدەم و بە جوانترین شێوە پێشانی خەڵكی كوردستانی بدەم".

ئەو بەشێكی دیكەی هۆكاری دەرنەكەوتنی بۆ خێزان و بنەماڵەكەی دەگەڕێنێتەوە و نووسیویەتی "من لەناو بنەماڵەیەكدام و لە شوێنێك ژیان دەكەم كە لەوەیە زۆر بۆ من ئاسان نەبێ بە بەردەوامی دەركەوم و لەناو كلیپەكانمدا بەشدار بم، دەمەوێ سرنجم لەسەر دەنگ و ئەو شیعر و میلۆدیانەی بێ كە هەڵیان دەبژێرم".

"بڕوا ناكەم كە ڕووخساری من و دەركەوتنی من گرینگییەكی زۆری هەبێت، بەڵام ئەوە زۆر لە لام گرینگە كە دەبێ بە دڵنیایی دەنگم زیاتر لە جاران پەروەردە بكەم، بۆ ئەوەی بتوانم خزمەتی ئارشیوی مۆسیقای كوردی پێ بكەم و ئەو ڕێگایەی كە ئەو هونەرمەندە گەورانەی ڕابردوو دروستیان كردووە، من درێژەی پێ بدەم"، سەنا بەرزنجی وا دەڵێت.

ئەو هونەرمەندە كوردە كە بەم دواییانە دەركەوتووە و بەهۆی دەنگە خۆشەكەی و كارە هونەرییەكانیەوە هەوادارێكی زۆری هەیە، باس لەوە دەكات كە ئەو كەسەی ماوەیەك لەمەوبەر لە كلیپی گۆرانییەكیدا دەركەوتووە، خۆی نەبووە و لەوبارەیەوە دەڵێت"ماوەیەك پێش ئێستا زۆربەی ئێوە خۆشەویستان واتان هەست دەكرد ئەو وێنەی بڵاو ببووەوە، كە وێنەی كەسێك بوو لە كلیپەكانم، منم. ئێمەش هیچ ڕوونكردنەوەیەكمان لەسەر نەدا، لەبەر ئەوەی كە چ بۆ من و چ كۆمپانیای فەیمس پڕۆداكشن بابەتێكی گرینگ نەبوو. بۆ ئێمە زۆرترین شتێك كە دەبوو سرنجی بدەینێ و گرینگ بێ، ئالبوومی (ڕاز) بوو كە دەبوو بۆ ئێوە خۆشەویستان حازرمان كردبا و تەواوی ئەو بابەتانەی كە لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕووی دا، نەبوو بە هۆی ئەوە كە پێویست بێ ڕوونكردنەوەی لەسەر بدەین".

هەروەها سەنا بەرزنجی بەڵێن دەدات بەو "كەسانەی هەواداری ڕاستەقینە"ی ئەون و چێژ لە دەنگی دەبینن "ئەمڕۆ یان سبەی، یان هەر كاتێك كە پێویست بزانم، لە كۆنسێرت یان كلیپ بێت، دەردەكەوم و یەكتر دەبینینەوە بە دڵنیایی".

لە كۆتاییدا سەنا بەرزنجی دەڵێت "بۆ خۆم پێم خۆشە بە سۆزی دەنگم لە یادی ئێوە بمێنمەوە. هونەری كوردی بەردەوام پێویستی بە خزمەتە، هیوادارم ئەم توانایەم هەبێ".

لاشەی لەناونەچووی ئاژەڵێكی 18 هەزار ساڵ لەمەوبەر دۆزرایەوە

لە بەشە بەستەڵەكەكەی سیبریا، لاشەی بێچووە ئاژەڵێك دۆزرایەوە كە مێژووەكەی بۆ 18 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

تابلۆكانی عەباس كیاڕۆستەمی لە پێشانگایەكدا نمایش كران

پاش سێ‌ ساڵ لە كۆچی دوایی عەباس كیاڕۆستەمی، بۆ یەكەمین جار پێشانگایەك بۆ تابلۆكانی ئەو سینەماكار و وێنەكێشە بەناوبانگەی ئێران دەكرێتەوە.

پیاوێك به‌ تاوانی كوشتنی باڵنده‌یه‌كی ده‌ریایی سزای ماددی و زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا

پیاوێكی به‌ریتانی به‌ تاوانی كوشتنی باڵنده‌یه‌كی ده‌ریایی، سزای ماددی و زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

هونەرمەند سەنا بەرزنجی بۆ یەكەم جار وێنەی خۆی بڵاو كردەوە

2019-12-11 00:28:25