بنەمای پەرەگراف متمانەیە

هومایۆن شەجەریان لەسەر بڵاوکردنەوەی دەنگۆی مردنی باوکی هاتە دەنگ

 پەرەگراف

هومایۆن شەجەریان، کوڕی هونەرمەندی دیاری ئێرانی محەمەدڕەزا شەجەریان، لە ڕوونکردنەوەیەکدا که لە ئینستاگرامی فەرمیی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێت "ئازیزان تکا دەکەم گوێ لە دەنگۆکان مەگرن. باوکم بەهۆی کێشەی سییەکانیەوە کە لە نەخۆشیی دڵیەوە سەرچاوەی گرتووە، لەم دوو هەفتەیەی دواییدا لەژێر چاودێری تایبەتدایە".

کوڕەکەی شەجەریان جەخت لەوە دەکاتەوە باری تەندروستیی باوکی "لە دوێنێ باشترە".

هومایۆن شەجەریان لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەدا داوای کردووە بۆ زانینی هەواڵی دروست سەبارەت بە تەندروستیی باوکی، تەنیا بگەڕێنەوە بۆ ئەم هەژمارە فەرمییەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام.

ئەم ڕوونکردنەوەی هومایۆن شەجەریان پاش ئەوە هات کە هەندێک میدیای ئێرانی و کوردییش هەواڵی کۆچی دوایی محەمەدڕەزا شەجەریانیان بڵاو کردەوە و هەواڵەکە بە زوويی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنی.

2020-02-21 23:41:32