فۆتۆستۆری: 25 ساڵ دوای جەنگی یەکەمی کەنداو

15-02-2017 09:20

 

پەرەگراف

 

لەناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 1991، سەرۆکی ئەوکاتی ئەمەریکا جۆرج وکەر بۆش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی بیابانی راگەیاند بۆ دەرکردنی سوپای عێراق لەوڵاتی کوەیت کە چەند مانگێک پێشتر چووبوویە ئەو وڵاتەوە.

 

بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک، هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی بەبەشداری زیاد لە 20 وڵات‌و بەسەرۆکایەتی ئەمەریکا 900 هەزار سەربازییان لەهەرێمەکەدا بڵاوکردەوە کە زۆرینەیان لەسەرسنوری عێراق-سعودییە جێگیرکران.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان 15ی کانونی دووەمی دیارییکرد بۆ کشانەوەی هێزەکانی سوپای عێراق لەکوەیت، بەڵام بەغدا بەدەم ئەو داوایەوە نەهات‌و هاوپەیمانانیش دەستیان کرد بەبۆردومانی پێگەکانی سوپای عێراق و سوپاکە بەناچاری دوای چەند هەفتەیەک بەتەواوەتی لە کوەیت کشایەوە.