ئەو وێنانەی ژیانی خاوەنەکانیانی گۆڕی

18-02-2017 07:37

 

پەرەگراف

 

هەندێک جار لەساتی چرکاندنی وێنەیەک یاخود بڵاوکردنەوەیدا هیچ کاتێک بیر لەوە ناکەیتەوە کە وێنەکە ژیانی کەسێک بگۆڕێت، بەڵام ئەوە ئەگەرێکی دوور نییە، بەتایبەتی لەسەردەمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کە وێنەکان بەخێراییەکی زۆر بڵاودەبنەوە.

 

ئەمانە ژمارەیەک لەچیرۆکی ئەو وێنانەن کە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ژیانی کەسایەتی ناو وێنەکانیانی گۆڕیەوەو لەدۆخێکی ناهەموارەوە بۆ ئاستێکی باڵا بەرزی کردونەتەوە.

 

 

- نزرول عەبدولکەریم کرێکارێکی پاککەرەوەی سعودییە، دوای ئەوە کەسێک وێنەیەکی ئەم کرێکارەی بڵاوکردەوە کە سەیری دوکانێکی ئاڵتون دەکات‌و گاڵتەی پێ کرد، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ کۆکردنەوەی دیاریی ئەو کرێکارەکە دەستی پێ کرد و چەندین دیاریی بەنرخی بۆ ڕەوانە کرا، لەنێویاندا تاقمێکی ئاڵتون و بڕی پارەی جیاواز.

 


ئەو وێنەیەی لە تویتەر بڵاوکرایەوەو تێیدا گاڵتە بەم کرێکارە کرا

 

 



کرێکارەکە لەکاتی وەرگرتنی دیاریی تاقمێک ئاڵتوندا

 

 

- دوای ئەوە منداڵێکی بەڕەگەز سودانی بەناوی ئەحمەد حەسەن لەلایەن پۆلیسی ویلایەتی تەکساسی ئەمەریکاوە لەناو قوتابخانەکەیدا دەستگیرکرا، ئەویش بەهۆی دروستکردنی کاتژمێرێک لەماڵەکەی خۆیدا کە گومانی بۆمبی لێ دەکرا، وێنەی ئەو منداڵە بەشێوەیەکی بەرفراوان لەکاتی دەستگیرکردنیدا بڵاوبوویەوە، تا وای لێ هات سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا باراک ئۆباما بانکگهێشتی کرد بۆ کۆشکی سپی و ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد.

 


منداڵە سودانییەکە لەکاتی دەستگیرکردنیدا

 

 

- ئەرشەد خان، چایچی بوو لەپاکستان، بەڵام بڵاوبوونەوەی ئەم وێنەیەی 180 پلە ژیانی گۆڕی. دوای بڵاوبووبوونەوەی وێنەکەو دەستاودەستکردنی لەتۆڕی ئینتەرنێتدا، قۆزی و سەرنجراکیشتی ئەم گەنجە وای لە پێگەیەکی ئەلەکترۆنی بازرگانیی جل و بەرگ کرد کە بیکاتە مۆدێل و ریکلام بۆ کاڵاکانی بکات.

 


ئەم وێنەیە بوو بەنیعمەتێكی گەورە بۆ ئەرشەد خان

 

 

- وێنەی ئەم پیاوە ئاوارەیە سورییە بەناوی عەبدولحەلیم عەتار لەگەڵ منداڵەیەکیدا کە لەشەقامێکی شاری بەیروت قەڵەم دەفرۆشێت، بەخێراییەکی زۆر لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوویەوەو کەسانێکی زۆر هاوسۆزیان بۆ نیشاندا، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی هاوکارییەکی زۆری بۆ کۆبکرێتەوەو بتوانێت ژیانێکی باش بۆ خۆی و خێزانەکەی دابین بکات.

 


وێنە بەربڵاوەکەی ئاوارە سورییەکەو منداڵەکەی 

 

 

- دوای ئەوەی وێنەگرێکی هەنگاریی بەشێوەیەکی نامۆ رێگری لە کۆچبەرێکی سوریی کرد بڕوات و خستی بەزەویدا، ڤیدیۆی ئەو دیمەنە بەهەموو شوێنێکدا بڵاوبوویەوەو ژیانی هەردوو وێنەگەرەکەو کۆچبەرەکەی گۆڕی. خانمە وێنەگرەکە لەکارەکەی دوورخرایەوەو لەدادگاش سزا درا، کۆچبەرە سورییەکەش کە لەوڵاتەکەی خۆی راهێنەری تۆپی پێ بوو، لەلایەن یانەیەکی ئیسپانییەوە بۆندی پێشکەش کراو لەئێستادا لەو وڵاتە دەژی.

 



وێنەیەک کە لەگرتە ڤیدیۆی رووداوی وێنەگرەکەو کۆچبەرەکە وەگیراوە

 

 

- مورتەزا ئەحمەدی منداڵێکی ئەفغانستانییە، دوای ئەوەی وێنەیەکی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوویەوە لەسەر کیسەیەکی پلاستیک کە وەک جلی وەرزشی بەکاریهێناوەو ناوی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەو هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لیۆنێل مێسی نووسیووە، ئەو ئەستێرەیە توانی خەونی منداڵە ئەفغانییەکە بهێنێتە دی و درێسێکی خۆی پێشکەش بکات و لەوەش زیاتر لەگەڵ خۆیدا بردیە ناو یاریگاوە.

 


منداڵە ئەفغانستانییەکە بەم شێوەیە هەواداریی خۆی بۆ لیۆنێل میسیی دەربڕی بوو

 


میسی مورتەزای بردە ناو یاریگای گەورەکانەوە