ڤیدیۆ.. قاچی دەستکرد بۆ پشیلەیەک دروست دەکرێت

21-02-2017 07:07

 

پەرەگراف

 

دوای ئەوەی پشیلەیەک بەهۆی رووداوێکەوە دوو قاچی لەدەستدا، پزیشێکی ئاژەڵان لەنەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوودا دوو قاچی دەستکردی بۆ دروست کرد.

 

پزیشکی بواری ئاژەڵان ڤلادیسلاڤ زلاتینۆڤ کە هاونیشتمانی وڵاتی بولگاریایە، بەسەرکەوتووانە نەشتەرگەریی چاندنی دوو قاچی دەستکردی بۆ پشیلەیەک کرد، کە پێشتر ئەو جۆرە نەشتەرگەرییە تەنها لەوڵاتی بەریتانیا ئەنجامدرابوو.

 

 پشیلەکە ناوی "پووهـ"ە و لەدوای نەشتەرگەییەکە پێویستی بە شەش مانگ هەبوو بۆ ئەوەی دووبارە بتوانێت لەسەر قاچەکانی خۆی بڕوات.

 

پزیشکەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە ئێستا پشیلەکە ڕاهاتووە لەسەر قاچە تازەکانی و هەوڵ دەدات بە پاکی بیانهێڵێتەوە.

 

 

زلاتینۆڤ لەدوای ئەو نەشتەرگەییە سەرکەوتووە، سێ نەشتەرگەریی دیکەی هاوشێوەی ئەنجامداوەو چەند پشیلەیەکی دیکەش بەهەمان شێوە لەلیستدان بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی قاچەکانیان گەر بەشێوەی دەستکردیش بێت.