بەڤیدیۆ؛ هەرگیز پێكەنینی لەم شێوەیەی شامپانزی-ت بینیوە؟

12-03-2017 03:16

 

پەرەگراف

 

ئایا تائێستا ڕوویداوە كە هەوڵی پیشاندانی فێڵێكی دەست(تەڕدەستی)ت بە هاوڕێكانت دابێت‌و لە ئەنجامدا هیچ كامیان سەرسامی كارەكەت نەبووبن؟ تەنانەت زەردەخەنەیەكیشت بەدەست نەهێنابێت؟ كەواتە ڕەنگە بەختێكی باشترت هەبێت ئەگەر سەردانی ئەم باخچەی ئاژەڵانەی شاری بارسێلۆنای ئیسپانیا بكەیت.

 

وەك لەگرتە ڤیدیۆكەی خوارەوەدا دەردەكەوێت، چاوەڕوان دەكرێت ئەم شامپانزییە بە تەواوی فێڵەكانت پێبكەنێت.

 

دان زالسكی، یەكێكە لە سەردانكەرانی باخچەی ئاژەڵانەكەی بارسێلۆناو لە پشتی ئەو شووشە تایبەتەی بۆ جیاكردنەوەی شوێنی ژیانی شامپانزییەكە دروستكراوە تەڕدەستی-یەك ئەنجامدەدات. بەمەش شامپانزییەكە تووشی شۆك دەكات‌و دەیخاتە پێكەنین، تەنانەت لەپێكەنیندا خۆی دەدات بە زەویدا.

 

ئەم گرتە ڤیدیۆییە، تائێستا زیاتر لە 19 ملیۆن بینەری هەبووە.