کازم ساهیر بەڤیدیۆیەک هەمووان توشی شۆک دەکات

17-03-2017 11:10

 

پەرەگراف

 

 

هونەرمەندی عێراقی کازم ساهیر بەبڵاکردنەوەی ڤیدیۆیەک لەهۆڵی یاری لەشجوانیدا هەموان توشی شۆک دەکات و دەریدەخات سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی، بەڵام هێشتا خاوەن جەستەیەکی بەهێزو وەرزشییە.

 

لەبەرنامەیەکی نوێدا لەگەڵ بێژەری بەناوبانگی عەرەبی، نیشان، کازم ساهیر ڤیدیۆیەکی خۆی پیشاندا کە لەهۆڵی یاریی لەشجوانیدا ماوەیەکی زۆر لەدەستی دەستی دەڕوات، ئەو شێوازە رۆیشتنەش پێویستی بەراهێنانێکی زۆر و جەستەیەکی بەهێز هەیە.

 

ڤیدیۆکە لەماوەیەکی کەمدا بەشێوەیەکی بەرفراوان لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوویەوەو هەوادارانی ئەو هونەرمەندەی توشی شۆک کرد.

 

 

کازم ساهیر سەرەڕای ئەوەی تەمەنی گەیشتووەتە 59 ساڵ، بەڵام بەردەوام سەرقاڵی وەرزش کردن و یاریی لەشجوانیە، ئەوەش وای کردوە لەشێکی ڕێک و تەندروستی هەبێت.

 

كازم ساهیر هونەرمەندی ناوداری عێراقی‌و عەرەبی لەسەرەتای ئەمساڵدا رایگەیاند کە بڕیاری وەستاندنی كار و چالاكییە هونەرییەكانی داوەو  وتی "بۆ ماوەی چەند مانگێك هیچ ئاهەنگ‌و كۆنسێرتێك ئەنجام نادەم‌و پابەندی هیچ گرێبەستێكی هونەریی نابم".

 

كازم ساهیر هۆكاری بڕیارەكەی بۆ ئەوە گەڕاندوەتەوە كە پێویستییەكی زۆری بە پشوودانە، بەوپێیەی لە ساڵی ڕابردوودا بە كارەكانییەوە زۆر ماندوو بووە، لەوانە بڵاوكردنەوەی ئەلبومی (كتاب الحب)‌و چەند كلیپێك لەگەڵ بەشداریكردنی لە پڕۆگرامەكانی ( (The Voice Kidsو The Voice))‌و ئەنجامدانی چەندین ئاهەنگ‌و كۆنسێرت لە وڵاتانی عەرەبی‌و ئەوروپی.