بەوێنە؛ ١٠ دەوڵەمەندترین کەسایەتیی جیهان‌و بڕی سامانەكانیان

23-03-2017 05:52

پەرەگراف

 

ساڵانە گۆڤاری فۆربیس-ی ئەمەریکی ڕیزبەندی دەوڵەمەندترین کەسایەتییەکانی جیهان بڵاودەکاتەوە، ڕیزبەندییەکە بۆ ساڵی ٢٠١٧ بەمشێوەیەیە:

 

١٠- مایکڵ بلومبێرگ
خاوەنی گرووپی کۆمپانیاکانی بلومبێرگ، سامانەکەی بە ٤٧.٥ ملیار دۆلاری ئەمەریکی خەمڵێندراوە.

 

 

٩- دەیڤد کۆخ
جێگری سەرۆکی کۆمپانیای پیشەسازیی کۆخ-ە، برا گەورەکەی چارڵس کۆخ سەرۆک‌و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکەیە، ساڵی ١٩٤٠ لەلایەن فرێد کۆخ-ی باوکیانەوە دامەزراوە. سامانەکەی ناوبراو بە ٤٨.٣ ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.

 

 

٨- چارڵس کۆخ
سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کۆخ-ە، کە ساڵی ١٩٤٠ لەلایەن فرێد کۆخ-ی باوکییەوە دامەزرێندراوە. سامانەکەی ناوبراو بە ٤٨.٣ ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.

 

 

٧- لاری ئێڵیسۆن
بازرگانێکی ئەمریکی-یە و تا ساڵی ٢٠١٤ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئۆراکڵ بوو. سامانەکەی بە ٥٢.٢ ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.

 

 

٦- کارلۆس سلیم
بازرگانی مەکسیکی و خاوەنی بڕوانامەی ئەندازیاری شارستانی. سامانەکەی بە ٥٤.٥ ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.

 

 

٥- مارک زوکەربێرگ
خاوەن و دامەزرێنەری کۆمپانیاو تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک. سامانەکەی بە ٥٦ ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.

 

 

٤- ئامانسیۆ ئۆرتیگا
بە ئیمپراتۆری پۆشاک ناسراوە و خاوەنی کۆمپانیای زارا-ی تایبەت بەو بوارەیە. سامانەکەی بە ٧١.٣ ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.

 

 

٣- جێف بیزۆس
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەمازۆن. سامانەکەی بە ٧٢.٨ ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.

 

 

٢- وارن بوفێت
بە یەکێک لە وەبەرهێنەرە هەرە سەرکەوتووەکانی ئەمەریکاو جیهان ئەژماردەکرێت. سامانەکەی بە ٧٥.٦ ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.

 

 

١- بیڵ گیتس
بەڕێوەبەرو خاوەنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بۆ جارێکی دیکە وەک دەوڵەمەندترین کەسایەتیی جیهان دەستنیشانکرایەوە. سامانەکەی ناوبراو بە زیاتر لە ٨٦ ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.