بنەمای پەرەگراف متمانەیە

چۆن منداڵەکانمان لەکاریگەریی نێگەتیفی تەکنەلۆژیا بپارێزین؟

پەرەگراف

تەکنەلۆژیاڕۆڵێکى گەورە دەگێڕێت لەگۆڕنى ڕێگاکانى پەروەردەى منداڵان . لە ڕۆژگارى ئەمڕۆماندا منداڵان بەڕێژەیەکى زۆر تەکنەلۆژیا بەکاردەهێنن بەبەراورد بە ساڵانى نەوەدەکان، زۆربەى کۆمپانیاکانى بوارى تەکنۆلۆژیا چەندین ئامێرى ئەلەکترۆنیان بۆ منداڵان بەرهەم هێناوە.

 تەکنەلۆژیا کاریگەرى پۆزەتیف و نێگەتیڤى لەسەرمنداڵەکانمان هەیە، هەروەها تەکنەلۆژیا ڕێگاى پەروەردەکردنى منداڵانى گۆڕیوە ، هەروەها بۆتە گۆڕانى هۆکارى گەیشتن بە ئاسودەیی بۆ منداڵەکان، کاریگەریشى هەیە لەسەر تواناکانى فێربوونیان.   

 کارێکى خراپ نییە ئەگەر ئامێرە ئەلەکترۆنییەکان بۆ منداڵەکانمان دابین بکەین وەکو ئایپاد و یارییە ڤیدییۆییەکان و کۆمپیوتەرەکان ، بەڵام  ڕۆڵى دایک و باوک وا پێویستە بۆ ڕێپیشاندانى ئەوان کە چۆن تەکنەلۆژیابەکار بهێنن و سنوریان بۆ دابنێین .  

ئینتەرنێت و یارییە ڤیدیۆییەکان بونەتە خویەک بۆ زۆربەى منداڵان، زورینەى منداڵ بونەتە قوربانى بە جۆرێک کە کۆنتڕۆڵکران لەلایەن کەسانى ترەوە کە زیانیان پێدەگات بەهۆى ئینتەرنێتەوەو هەندێکى تریشیان ئالودەى یارییە ڤیدیۆییەکان بوون کە وایان لێدەکات هیچ کاتێکیان نەبێت بۆ تێکەڵاوبونیان لەگەڵ منداڵانى تردا ، لەئەنجامدا کێشەى تەنیابوون و بێزاربوون لەناو منداڵاندا بەرەو زیادبوون دەچێت.       

 زۆربەى تەکنەلۆژیا باوەکان کە منداڵان بەکارى دەهێنن پێک دێت لە: یارییە ڤیدیۆییەکان، مۆبایلە زیرەکەکان، تەلەفزیۆن، کۆمپیوتەرەکان، تابلێتەکان، ئینتەرنێت، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ، خزمەتگوزارى چاتکردن، ئامێرى ژماردنەکان و زۆر شتى تر .   

ئەو گاریگەرییە نێگەتیڤیانەى کە تەکنەلۆژیا هەیەتى لە سەر منداڵان هەروەها  پێویستە دایک و باوکان چى بکەن بۆ کەمکردنەوەى ئەو کاریگەریان:

کات بەسەر بردن بەدیار شاشەیەکەوە دەبێتە هۆى قەڵەو بوونى منداڵان: ئەو منداڵانەى کاتێکى زۆر بەبەکارهێنانى تەکنەلۆژیادەبەنەسەر کاتێکى کەمتریان دەبێت بۆ وەرزشکردن، ئەم جۆرە منداڵانە خواردنە خێراکان زۆر دەخۆن وەک لەفە، ئەمەش دەبێتە هۆى قەڵەوبوونیان .        

 قەڵەوى دەبێتە هۆى نەخۆشیەکانى وەکو سستى دڵ ، دەبێتە هۆى پەستى و بێزارى بۆ کەسەکە ، هەروەها دەبێتە هۆى نەخۆشى شەکرە و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم جۆرە نەخۆشییە زۆر ئەستەمە .      

   چۆن بتوانین چارەسەرى ئەم کێشانە بکەین:   

 دایک وباوکان دەتوانن خشتەیەکى کار بۆ منداڵەکانیان دابنێن تاکو دڵنیا بن لەوەى کە لە ڕۆژەکەدا وەرزش ئەنجام بدەن.    

دایک و باوک پێویستە کات بەسەربەرن  بەیاریکردن لەگەڵ منداڵەکانیان وەکو فێڵێک تاکو زیاتر بیانپارێزن لە سەیرکردنى تەلەفزیۆن و یاریکردن بە یارییە ڤیدیۆییەکان بە درێژایی ڕۆژ ، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان کەوا لە منداڵان دەکات کە کاتێکى زۆر بە تەکنۆلۆجیاوە بەسەر بەرن دەگەڕێتەوە بۆ سەرقاڵى دایک و باوکان.

 پێویستە دایک و باوکان درێغی نەکەن لە بردنى منداڵان بۆ مەلەکردن،  یارى تێنس،  تۆپى پێ، پیاسەکردن لەگەڵیان لە پارکەکەکان و هەروەها یاریکردن لەگەڵ  گیانەوەرە ماڵیەکانیان و لێخوڕینى پاسکیل لەگەڵیاندا. هەروەها پێشبڕکێى جەستەیى لەماڵەوەدا تاکو چالاک و دڵخۆش بن و ڕایان بهێنن لە ئەنجامدانى کارى ماڵەوەدا بۆ ئەوەى هەمیشە چاوەڕێى دەستى دایەنەکانیان نەبن بۆ ڕاپەڕاندنى کارەکانیان.

نەبوونى ئەزموون لە پەیوەندییە کۆمەڵاتىیەکاندا:                                                                                                                                                                                                                                                            

زۆربەى منداڵان زۆربەى کاتەکانیان بە تەکنۆلۆجیاوە بەسەر دەبەن، زۆربەى کاتەکانیان بەتەنها بەسەر دەبەن ، بۆیە کاتێکى کەمیان دەبێت بۆ پەیوەندیکردن و تێکەڵاوبوون لەگەڵ کەسە خانەدانەکانیان . ئەگەر منداڵ شارەزایى کەمى لە پەیوەندییە کۆمەڵاتییەکان  هەبێت، کاتێک گەورە دەبێت  پەیوەندى کۆمەڵایەتى لاواز دەبێت لەگەڵ خەڵکدا  کە ئەمەش زیان بە ژیانى و بەو پیشەیەش دەگەیەنێت کە دەیبێت .                                                                                                                                                    

ئەو جۆرە کەسانەى کە پەیوەندى کۆمەڵایەتى یان لاوازە تێکەڵ بوونیشیان لەکۆمەڵگادا پێ ئەستەمە.

چۆن چارەسەرى ئەم کێشانە بکەین :                                                                                                                                                                                                                                                                                                                    

دایک و باوکان پێویستە لانى کەم ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ لەهەفتەیەکدا منداڵەکانیان ببەن بۆلاى منداڵانى  تر تا یارییان لەگەڵ بکەن . هەروەها هانى منداڵەکانیان بدەن کە هاوڕێ پەیدا بکەن لە قوتابخانەدا و پێشیان بڵێن کە هاوڕێکانیان بانگهێشنى ماڵەوە بکەن بەم جۆرەش بۆت دەردەکەوێت کە هاوڕێیەتى کێ دەکەن.                                                                                 

وەرگێڕانى: سۆما یەحیا

2017-03-24 00:17:07