پەرەگراف
بە تێپەڕبوونی كاتو زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان، كێشەی نیشتەجێبون لە شارە گەورەكاندا زیاتر و زیاتر دەبێت. لەم ڕوانگەیەوە چەندین ڕێگەچارە كە نوێترینیان بریتییە لە چوار ژووری خولاوە لە شوێنی تەنها یەك دانەدا خراونەتەڕوو.
جۆرج كلارك، ئەندازیاری تەلارساز و ویلیام هاردی، دیزاینەر، خاوەنی بیرۆكەی ئەم ژوورە خولاوەیەن. كە بریتییە لە ژوورێكی شەش پاڵو، واتە درێژی، پانیو بەرزیی یەكسانەو هەر یەكێكیان سێ مەترە.
ئەم ژوورە خولاوەیە چێشتخانە، هۆڵێكی ئاساییو ژوورەكانی دانیشتنو خەوتن لەخۆدەگرێت. بە تەنها داگرتنی دوگمەیەك خاوەن ماڵ دەتوانێت ژووری مەبەست هەڵبژێرێت.
كلاركو هاردی لەڕوبەری تەنها 9 مەتر دووجادا تەواوی پێداویستییەكانی خێزانێكی دوو كەسی-یان بەشێوەیەكی ناوازە دەستەبەركردووە. گەرماو و ژووری كۆنتڕۆڵ-یش لە دوو لای ژوورەكەدانو جێگیرن.
جۆرج هاردی دیزاینەر، لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی سەنی بەریتانی دەڵێت"لە سەردەمی منداڵیدا هەمیشە خەونم ئەوە بوو كە ببمە كەشتیوانی ئاسمانی" بەوتەی خۆی، ئەم ژوورەی كە ئێستا دیزاینی كردووە ئەو هەستەی پێدەبەخشێت.
نرخی ژوورە خولاوەكە، كە پێشبینی دەكرێت لە داهاتوودا لەلایەن خێزانە نوێ-یەكانەوە خواستێكی زۆری لەسەر بێت تەنها 62 هەزار دۆلارەو بە بەراورد لەگەڵ نرخی خانوویەكی ئاسایی شارە گەورەكانی ئەوروپا، زۆر گونجاوە.