بەڤیدیۆ؛ توتییەك گۆرانییە تۆماركراوەكانی خۆی دەڵێتەوە

29-03-2017 09:15

 

پەرەگراف

 

توتی یەكێكە لەو باڵندە دەگمەنانەی كە توانای لاساییكردنەوەی دەنگە جیاوازەكانی دەوروبەری هەیە، كاتێك بۆ ماوەیەكی دیاریكراو بە بەردەوامی گوێبیستی دەنگێك دەبێت، ئەوا هەوڵی دوبارەكردنەوەی دەدات.

 

لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا، كە زۆر بەخێرایی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەوەو بینەرێكی زۆری هەبوو، توتییەك دەردەكەوێت، كە تیایدا بەشێوازێكی ناوازە چەندئاوازێك دەردەبڕێت‌و لاسایی خودی خۆی دەكاتەوە.

 

ئەوەی بەهۆیەوە گرتە ڤیدیۆییەكە بووەتە جێی سەرنج، بیرۆكەیەكی جیاوازی خاوەنی توتیەكەیە، كە ڤیدیۆیەكی تۆماركراوی پێشوو لەسەر ئایپادەكەی دەكاتەوە، ڕاستەوخۆ توتیەكەی دەست دەكات بە لاساییكردنەوەو دوبارەكردنەوەی ئەو ئاواز و دەنگانەی كە پێشتر گوێبیستیان بووە، ئەمەش هاوشێوەی دوێت دەردەكەوێت.

 

بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، گرتە ڤیدیۆییەكە لەماوەی چەند كاتژمێرێكی سەرەتای پاش بڵاوكردنەوەیدا زیاتر لە ٢٠ هەزار بینەری هەبووە.

 

ناوی توتیەكە كویپۆ-یەو خاوەنەكەی ئاماژەبەوەدەكات كە بە گوێگرتن لە موزیك فێری چەندین ئاوازی جۆراوجۆر بووە. پاش ئەوەی تۆمارەكانی ڕابردووی بۆ لێدەدرێتەوە، ڕاستەوخۆ و بەشێوازێكی زۆر جوان دەستدەكاتەوە بە لاساییكردنەوەو دوبارەكردنەوەیان.