بەوێنەو ڤیدیۆ؛ پاسكیلە گرانبەهاكەی بوگاتی ببینە

30-03-2017 12:42
نرخی ئەم پاسكیلە 39 هەزارو 809 دۆلاری ئەمەریكییە

 

پەرەگراف

 

كۆمپانیای بوگاتی فەڕەنسی، كە بەرهەمهێنەری خێراترین ئۆتۆمبێلی جیهانە، دروستكردنی پاسكیل-ێكی گرانبەهاو ناوازەی ڕاگەیاند.

 

%95ی پاسكیلەكە لەكاربۆنی بەهێزكراو دروستكراوەو كێشەكەی تەنها 11 پاوەندە (4.98 كیلۆگرام)، بەمەش دەبێتە سوكترین پاسكیلی جیهان لە ڕووی كێشەوە.

 

 

 

كۆمپانیای بوگاتی بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای PG فەڕەنسی پاسكیلەكەیان دروستكردووە و ئاشكرایانكردووە كە تەنها 667 دانەی بە ڕەنگ‌و قەبارەی جیاواز لێ بەرهەمدەهێنن.

 

نرخی ئەم پاسكیلە 39 هەزارو 809 دۆلاری ئەمەریكییەو كۆمپانیای ناوبراو ڕایگەیاندووە كە بەپێی داواكاریی كڕیاران، دەتوانن پاسكیلەكانیان لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكانیاندا بۆ بگونجێنن.

 

 

تەواوی پارچەكانی ئەم پاسكیلە، لە بەنرخترین‌و باشترین جۆری كاربۆن فایبەر دروستكراون. بڕیارە لە هەمانكاتی ڕاگەیاندنی ئۆتۆمبێلە نوێیەكەی بوگاتی(Chiron Bugatti 2018) بۆساڵی 2018 لەمانگەكانی كۆتایی ئەمساڵدا نمایش بكرێت‌و بفرۆشرێت.

 

 

بەپێی ماڵپەڕی فەرمیی كۆمپانیاكە"ئەم پاسكیلە كەرەستەیەكی وەرزشیی تایبەتەو ئامانج لە دروستكرنی بۆ بەكارهێنانی نییە لەسەر شەقامە گشتییەكان." 

 

 

یەكێكی دیكە لە تایبەتمەندییەكانی پاسكیلەكە هاوشێوەی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكانی كۆمپانیاكە بریتییە لەوەی كە تەواوی پارچەكانی لەلایەن كەسانی خاوەن ئەزموونەوە بە دەست دروستدەكرێت، ئەمەش وایكردووە كە هەریەك لە بەرهەمەكانی كۆمپانیاكە وەك شاكارێكی دەگمەن‌و نموونەیی بنرخێندرێن.