بەڤیدیۆ؛ ئامادەیت لەم مەلەوانگەیەدا مەلە بكەیت كە لە نهۆمی 42ی باڵەخانەیەكە؟

11-04-2017 11:57

 

پەرەگراف

 

گرتەی ڤیدیۆیی مەلەوانگەیەك لە بەرزترین نهۆمی باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون لە ئەمەریكا زۆر بەخێرایی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووەوە.

 

یەكێك لە تایبەتمەندییە نمونەییەكانی باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوونی ویلایەتی تەكساسی ئەمریكا، بوونی مەلەوانگەیەكی ناوازەیە لە نهۆمی 42 كە 150 مەتر لە نهۆمی زەمینیی باڵەخانەكە بەرزترەو كەمێك لە بەشی ژێرەوەی تەنها شوشەیەكی ڕوونە، كە بەهۆیەوە مەلەوانەكان تەواوی شەقامەكەی بەردەم باڵەخانەكەیان لێوە دیارە.

 

 

كەسێكی نیشتەجێی ئەو باڵەخانەیەی شاری هوستنی ویلایەتی تەكساس، گرتەیەكی ڤیدیۆیی سەرنجڕاكێشی مەلەوانگە ناوازەكەی بڵاوكردەوەو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییاكاندا بینەرێكی زۆری هەبوو.

 

 

زۆرێك لە بینەرانی گرتە ڤیدیۆییەكە ئاماژەیان بەوەكردووە كە هیچ كات ئامادەنین لە مەلەوانگەیەكی لەوشێوەیەدا مەلە بكەن. بەوپێیەی كە هەر بە تەماشاكردنی ڤیدیۆكە ترسی كەوتنەخوارەوەیان بۆ دروستبووە.

 

هەندێكی دیكەش بە پێچەوانەوە، حەزی لە ڕادەبەدەری خۆیان بۆ چوونە ناو ئەو مەلەوانگەیە پیشانداوە.