دەتوانیت كەسە شاراوەكەی ناو ئەم وێنانە ببینیت؟

13-04-2017 01:21

 

پەرەگراف

 

هونەرمەندێكی چینی بە شێوازێكی ناوازە هەوڵی بڵاوكردنەوەی هۆشیاریی سەبارەت بە پرسە سیاسی‌و كۆمەڵایەتییەكانی جیهان دەدات‌و وێنەی مرۆڤ لەگەڵ باكگراوندی جیاواز تێكەڵ دەكات.

 

لیو بۆلین، هونەرمەندێكی چینی-یەو بەشێكی سەرەكی لە كارەكانی بریتییە لە ئاوێتەكردنی مرۆڤ لەگەڵ باكگراوەندە جیاوازەكاندا، ناوبراو ئاماژە بەوەدەكات كە مەبەست لەم كارەی بڵاوكردنەوەی هۆشیارییە سەبارەت بە پرسە جیاوازو گرنگەكانی جیهان.

 

بەرهەمە هونەرییەكانی بۆلین هێندە ناوازەن، كە بەخێرایی بڵاوبوونەوە و هەوادارێكی زۆریان لە تەواوی جیهاندا بۆ پەیدابوو. بەشێك لەم وێنانەی ناوبراو، لە پێشانگایەكی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكاندا نمایشكران.