پەرەگراف
كازم ساهیر هونەرمەندی ناوداری عێراقی وەستاندنی كار و چالاكییە هونەرییەكانی راگەیاند.
كازم ساهیر هونەرمەندی ناوداری عێراقیو عەرەبی لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی ئێم بی سی، بڕیاری وەستاندنی كار و چالاكییە هونەرییەكانی راگەیاند، وتی"بۆ ماوەی چەند مانگێك هیچ ئاهەنگو كۆنسێرتێك ئەنجام نادەمو پابەندی هیچ گرێبەستێكی هونەریی نابم".
كازم ساهیر هۆكاری بڕیارەكەی بۆ ئەوە گەڕاندوەتەوە كە پێویستییەكی زۆری بە پشوودانە، بەوپێیەی لە ساڵی ڕابردوودا بە كارەكانییەوە زۆر ماندوو بووە، لەوانە بڵاوكردنەوەی ئەلبومی (كتاب الحب)و چەند كلیپێك لەگەڵ بەشداریكردنی لە پڕۆگرامەكانی ( (The Voice Kidsو The Voice))و ئەنجامدانی چەندین ئاهەنگو كۆنسێرت لە وڵاتانی عەرەبیو ئەوروپی.
كازم دەیەوێت لەو ماوەیەی چالاكییەكانی ڕادەگرێت، سەرباری پشوودان هاوكات پلانی چەند كارێكی نوێ دابڕێژێت تالەكاتی دەستكردنەوە بە كارەكانی پێشكەشی هەوادارانی بكات.