پەرەگراف
مۆبایلی ئایفۆن وەک بەربڵاوترین جۆری مۆبایل لەسەرتاسەری جیهاندا، بەچەند قۆناغێک دروست دەکرێتو دەخرێتە بازاڕەوە.
بەو پێیەی ئایفۆن بەرهەمی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکییە، سەرجەم ڤیرژنەکانی ئەو مۆبایلە لەویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکا دیزاینی بۆ دەکرێتو دواتر بەشێکیان لەکارگەکانی وڵاتانی وەک چین، کۆریای باشورو تایوان دروست دەکرێنو پارچەکانیان پێکەوە دەنرێن.
هەرچەندە بەفەرمی رانەگەیندراوە، بەڵام بەگوێرەی هەندێک زانیاریی، هەموو قۆناغەکانی دروستکردنو کۆکردنەوەی مۆبایلێکی ئایفۆنی 7 کە بەم دواییە خرایە بازاڕەوە، بەمیمۆری 32 گێگا بایتەوە، تەنها 220 دۆلاری ئەمەریکی تێدەچێت.
ئەم چەند ڤیدیۆیە چەند قۆناغێکی بەرهەمهێنانی مۆبایلی ئایفۆن لەکارگەکاندا دەخەنەڕوو.