کوڕە کەشخەکانی هەولێر یەکەمین یانەی تایبەت بەفاشیۆن دادەمەزرێنن

17-01-2017 11:12
ژمارەیەک لەئەندامانی گروپەکە

 

پەرەگراف

 

ژمارەیەک کوڕی گەنجی شاری هەولێر یەکەمین یانەی تایبەت بەفاشیۆن لەعێراقدا دادەمەزرێنن‌و دەڵێن ئەوان بەتەنها ستایلی خۆرئاوا نمایش ناکەن، بەڵکو هەوڵی پیشاندانی کلتوری کوردیش دەدەن بۆ بینەرانی جیهان.

 

بۆ یەکەمین جار لەمانگی 2ی ساڵی رابردوودا، چوار کوڕی گەنج لەشاری هەولێر کۆبونەوەو بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دروستکردنی گروپێکی تایبەت بەفاشیۆن، بەوتەی خۆیان لەئێستادا ئەوان سەرەتای بزوتنەوەیەکیان لەو بارەیەوە دەستپێکردوەو پەیجەکەی ئینستاگرامیشیان وەک بەڵگە بۆ ئەوە دەخەنە ڕوو کە زیاد لە 20 هەزار هەواداریان هەیە.

 


دوای ساڵێک، ئەوان پێیان وایە بزوتنەوەیەکی نوێیان دروستکردوە

 

گروپی ئەو گەنجانە کە لەئێستادا ژمارەیان لە 22 کوڕی شاری هەولێر پێک دێت، لەژێر ناونیشانی MR. ERBIL دایەو ئاماژە بەوە دەکەن ئەوان تەنها بۆ هێنانی ستایلی رۆژئاوایی بۆ کوردستان کارناکەن، بەڵکو بۆ زیندووکردنەوەی فاشیۆنی کوردستانیش هەوڵ دەدەن.

 

ئەوان لەئێستادا سەرقاڵی ئامادەکارییەکانن بۆ کۆبونەوەی پێنجەمینی خۆیان تا پلان‌و بەرنامەکانیان بۆ داهاتوو دابنێن.

 


عومەر نیهاد

 

ئیلهامی ئەو گروپە بریتی بووە لەگروپێکی هاوشێوە لەشاری فلۆرەنسای ئیتاڵیا بەناوی پیتی ئۆمۆ کە لەساڵەکانی حەفتاکانی سەدەی رابردوودا کۆمەڵێک پیاو بەهەمان شێوە نمایشی جلوبەرگ‌و ستایلیان کردووە.

 

عومەر نیهاد کە یەکێک لەئەندامەکانی ئەو گروپەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەوان لەهەوڵی ئەوەدان ئەو کلتورە کۆنەی کۆمەڵگای کوردیی بگەڕێننەوە کە بە "ئەفەنی" ناسراوبوو، کە چوونەدەرەوەی پیاوەکان بووە بەشێوازێکی کەشخەو رێک‌و پێک بۆ چایخانەو شوێنە گشتییەکان.

 
ئەندامانی گروپەکە