2016 گەرمترین ساڵی گۆی زەوی بووە

21-01-2017 10:49

 

پەرەگراف 

 

تۆمارەکانى پلەى گەرماى ساڵى 2016 ئەوە دەردەخەن کە ئەو ساڵە گەرمترین ساڵى هەسارەی گۆی زەوی بووە.

 

زانیاریەکانى دەزگاى ناساى ئەمریکا و فەرمانگەى کەشوهەواى بەریتانیا ئەوە دەردەخەن کە پلەى گەرماى 2016 0.07 پلەى سیلیزى بەرزتربووە لە ساڵى 2015.

 

لەگەڵ ئەوەى زانیاریەکانى فەرمانگەى کەشوهەواى بەریتانیا تارادەیەک بەهۆى هەڵەوە پەراوێز خراوە، بەڵام دەزگاى ئاسمانى ناسا ڕایگەیاندوە کە 2016 سێهەمین ساڵ لەسەر یەک کە ئەوتۆمارەى تێدا دەشکێنرێت.

 

هەرچەندە سورى وەرزى ئۆقیانوسى هێمن ناسراو بە ( ئیل نینۆ) ڕۆڵى سەرەکى دەگێڕێت لە کەشوهەواى زەوى، بەڵام هۆکارى سەرەکى ئەم گەرم بوونە دەرپەڕاندنى گازى دووەم ئۆکسیدى کاربۆنە لە لایەن مرۆڤەکانەوە.

 

بەپێى ژمارەکانى دەزگاى ئاسمانى ناسا لە لە ساڵى 1880 وە تا ئێستا، 2016 گەرمترین ساڵ بووە لە مێژووى زەوى.

 

دکتۆر گاڤین سکماید لە دەزگاى ناسا بە بى بى سى ڕاگەیاند "ساڵى 2015 گەرمترین ساڵ بوو، بەڵام ساڵى 2016 ئەو تۆمارەى شکاند بە ڕێژەى 0.1 بۆ 0.12 پلەى سیلیزى هەرچەندە ڕێژەکە کەم دیارە بەڵام گۆڕانى ساڵانەى ئەم تۆمارانە ڕێژەیەکى زۆرە."

 

هۆکارێکى ترى گەرمبوونى کەشوهەوا لە ساڵى 2016 ئەو گەرما نا ئاساییە کە بەستەڵەکەکانى باکورى گرتۆتەوە و جیوەى پلەکانى گەرما لەو ناوچانە هەر بە بەرزى ماوەنەتەوەو ئەمەش بۆتە هۆى توانەوەى دەریاو شاخە سەهۆڵینەکان‌و بۆتە هۆى کەم بوونەوەى شاخە سەهۆڵینەکان.

 

ژمارەیەک دەزگاى کەشناسى لە سەرانسەرى جیهان هۆکارەکانى گەرم بوونى ساڵى 2016 یان خستەڕو هەموویان ئاماژە بەوە دەدەن کە تەوژمى هەواى ئیل نینۆ هۆکارى سەرەکى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرماى ساڵى 2016 بوون.

 

دەزگاى کەشناسى بەریتانى دەڵێت کە تێکڕاى بەرزبوونەوەى پلەى گەرما بە ڕێژەى 0.2 پلەى سیلیزى لە ساڵى 2016 بەهۆى تەوژمى ئیلنینۆ وە بووە بەڵام ئەمە کۆتایى بابەتەکە نییە.

 

پرۆفیسۆر ئیلى لە زانکۆى ڕیدینگ دەڵێت "ئێمە لەوە تێدەگەین کە پشکى ئیلنینۆ کاریگەریەکى ئاشکراو ڕونەو ساڵانە چەندین جار ئەمە دەبینین."

 

"ئەگەر بێت‌و ئەو ئەو پشکەى ئیلنینۆ وەلاوە بنێین واى بۆدەچین کە ساڵى 2015 و 2016 گەرمترین ساڵبووە تائێستا بینیبێتمان، لەبەر ئەوە زۆرینەى هۆکارەکان دەگەڕێنەوە بۆ گەرم بوونى زەوى و کاریگەری گازە گەرمکەرەکان (گرین هاوس گاز: ئەو گازانەن کە ڕێگە نادەن گەرمى زەوى لە بەرگە هەوا بچێتەدەرەوە".

 

لێکۆڵەرەوەکان دەڵێن پێدەچێت ساڵى 2017 شکێنەرى ئەو تۆمارانەبێت کە لە ساڵى 2016 تۆمارکراون‌و دەبێتە پێنج بەرزترین و گەرمترین ساڵەکان لە مێژوودا .

 

وەرگێڕانی: پێشەوا زانا