پەرەگراف
فشاری دەروونی یاخود سترێس جۆرە نەخۆشیی یاخود دیاردەیەکە کە رۆژانە زۆربەمان رووبەرووی دەبینەوە، بەخواردنی ئەم جۆرە خواردنانە رەنگە بتوانیت بەبێ سەردانیکردنی پزیشکی پسپۆڕ ئاستی فشاری دەروونیت کەم بکەیتەوە.
شۆفان له‌گه‌ل توو و گوێز
ئەم سێ جۆرە خۆراکە به‌سێ شته پیرۆزه‌كه دادەنرێن بۆ له‌ناوبردنی فشاری دەروونی. به ته‌نها شۆفان یارمه‌تیده‌رنیه بۆ جێگیربونی باری دەروونی تۆ، بەڵکو ئەوە به‌هۆی ڤیتامین بی-یه‌وه‌یه. ناتاشا ئه‌سپێسكای ڕاوێژكاری گشتگیری ته‌ندروستی خۆراك لەو بارەیەوە دەڵێت "تو بڕێكی ته‌ندروستی ڤیتامینی تێدایه، له‌كاتێكدا گوێز پڕه له هانده‌ری دڵخۆشكه‌ر كه ئه‌ویش ئۆمیگا سێیه. كوڵاندنی شۆڤان به‌خاوی یان به‌خێرایی له‌سەر ته‌باخ زۆر ته‌ندروستره له‌وه‌ی بیخه‌یته ناو مایكرۆوه."
شۆكۆلاته‌ی تاڵ
ئەم جۆرە شۆکۆلاتەیە یارمه‌تی مێشك ده‌دات له ده‌ردانی هۆرمۆنی (هۆندۆرفین) كه مادده‌ی كیمیاین واده‌كه‌ن هه‌ست به‌خۆشی بكه‌یت و په‌ستانی خوێن كه‌مده‌كه‌نه‌وه. خواردنی ژه‌مێكی بچووك له‌شوكوڵاته‌ی تاڵ كه له %70 كاكاو بێت یان زیاتر، بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی سوودی هەیە.
گازۆ
گازۆ به ( پرۆزاك )ی سروسشتی داده‌نرێت كه یارمه‌تی زیاتر چالاككردنی سیرۆتینین له‌مێشكا ده‌دات. ئه‌م چه‌ره‌سه مه‌گنسیۆم و ترایمپتوفان له پێكهاته‌كانیاندا هەیەو هه‌ردوكیان یارمه‌تیده‌رن بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی مێشك و بڕێكی ته‌ندروست له‌پێویستی ڕۆژانه‌ی له‌شت یارمه‌تی زیادكردنی به‌رگریت ده‌دات له‌كاتی فشاری دروونیدا.
چای گوڵه‌به‌یبون و چای سه‌وز
ئەم دوو جۆرە چایە هه‌ردوكیان پێكهاته‌ی تایبه‌تمه‌ندیان یێدایه كه ئاستی سترێس و دڵه‌ڕاوكێ كه‌م دەکەنەوە، به‌ڵام چای سه‌وز مادەی ئه‌مینۆئه‌سیدی تێدایه‌و واداده‌نرێت كه‌یارمه‌تی ئارام بونه‌وه‌ت ده‌دات.
گوڵه‌به‌رۆژه
گوڵەبەڕۆژە به‌رێژه‌یه‌كی زۆر پرۆتین و ئۆمیگا سێی تێدایه. خواردنی گوڵەبەڕۆژە پرۆتینێكی ڕاسته‌قینه‌ت دەداتی كه پڕه له وزه‌و وات لێده‌كات زیاتر به‌سه‌رنج بیت و ده‌توانرێت وه‌كو ژه‌مێكی سوك بخورێت یان تێكه‌ڵی بكه‌یت له‌گه‌ڵ زه‌ڵاته دا یان بیكه‌یته ناو شه‌ربه‌ته‌كه‌ته‌وه وه‌كو ڕێگایكی خێرا.
هێلكه‌ی كوڵاو
زه‌ردێنه‌ی هێلكه ڕێژه‌یه‌كی زۆر مادەی كۆڵینی تێدایه، خۆراكێكی سه‌ره‌كیه پشتگیری مێشك ده‌كات، ئۆسترۆوه‌ر زانایه‌كی خۆراكه وتی هه‌روه‌ها پریشه له تیرۆزین یه‌كێكه له ترشه ئه‌مینیه‌كان كه یارمه‌تی باشتركردنی به‌ئاگابونه‌وه‌ی مێشك ده‌دات.
پرته‌قاڵ
ئەم میوەیە ڤیتامین C تێدایه كه دژی سه رمابوونەو توانای كەمكردنەوەی هەوكردنی هەیه له ناو له شدا كه به مێشك ڕادەگەیەنێت دەردانی هۆرمۆنی كۆرتیزۆڵ ڕابگرێت كه وا دەكات هەست بەهیلاكی بكەیت. پرتەقاڵێکی قەبارە مامناوەند بڕی پێوستی رۆژانەی لەشت بۆ ڤیتامین C دابیندەکات.
وەرگێڕانی: خەڵات تارق