خواردنی دوو هێلکە یارماتیت دەدات بۆ دابەزاندنی کێش

24-01-2017 07:31

پەرەگراف

 

توێژینەوەکان ئاشکرایان کردوە کە خواردنی هێلکە لە ژەمی بەیانیاندا لەوانەیە یاریدەدەربێ بۆ بەرەنگاربونەوەی زیادبونی کێش بە درێژایی رۆژ.

 لە توێژینەوەیەکدا کە لە لایەن رۆژنامەیەکی نێودەوڵەتی بۆ (قەڵەوی) بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتوە  بەشێک لەوانەی لەژەمی بەیانیاندا  دوو هێلکەیان خواردوە بۆ ماوەی (5) رۆژ لە هەفتەیەکدا، بڕی لە سەدا %65 کێشی لەشیان کەمی کردوە وه بە بەراورد بەو بەشەی کە نانیان خواردوە لە بەیانیاندا.

 

هێلکە وەکو بژاردەیەکی گەورە وایە بۆ ژەمی بەیانیان بەهۆی ئەوەی:

  • هێلکە وزەیەکی بەرزی تێدایە بۆ تێربوون ئەبێتە هۆی هەست بە تێری بکەی بە درێژای ڕۆژ.
  • هێلکە کالۆری و چەوری کەمی تێدایە، یەک هێلکە 77 کالۆری و 5 گرام چەوری تیایە.
  • لەوانەیە قەبارەکەی بچوک بێت، بەڵام هەر هێلکەیەک 6 گرام پڕۆتینی تێدایە 9 ترشەڵۆکی ئەمینی تێدایە هەروەها بڕێکی زۆر لەمادەکانی ئاسن، فسفۆڕ، سیلینیۆم، ڤیتامین C و B12 تێدایە.

 

وتەی باوی کۆن ئەوە بوو کە هێلکە خراپە بۆ کۆلسترۆڵ بەڵام لە راستیدا پەیوەندیەکی کەم هەیە لە نێوان کۆلسترۆڵی نان خواردن و بەرزبونەوەی پلەی لە خوێندا. لەوانەیە هێلکەیەک کۆلسترۆڵی زۆر بێ بەڵام نابێتە هۆی بەرزبونەوەی کۆلسترۆڵ لە لەشدا.

 

وەرگێرانی: خێڵان سەلام