بەڤیدیۆ؛ لەسەر ترەمپ پیاوێک بەگاز گوێچکەی پیاوێکی دیکە لێ دەکاتەوە

24-01-2017 10:01

پەرەگراف 

 

پۆلیسی شاری پیستبۆرگی ویلایەتی پەنسلڤانیای ئەمەریکا رایگەیاند کە لەسەر دەمەبۆڵەکردن لەبارەی دۆناڵد ترەمپەوە، پیاوێک بەگاز بەشێک لەگوێی پیاوێکی دیکەی لێکردوەتەوە.

 

پیاوە قوربانییەکە تەمەنی 30 ساڵەو لەناو شوقەکەی خۆیدا لەلایەن ئەو کەسەی لەژوورەکەدا لەگەڵیدا ماوەتەوە گازی لێگیراوە، ئەوەش دوای ئەوەی شەڕە قسەکەیان گۆڕاوە بۆ شەڕی جەستەیی. ئەوەش بەپێی ئاژانسی ئەسۆشیەتید پرێس.

 

هۆکاری شەڕی ئەو دوو پیاوە ناکۆکی سیاسیی نەبووە، بەڵکو ترسی پیاوە هێرشبەرەکە کە بەڕەگەز مەکسیکییە ئەوەبووە دۆناڵ ترەمپ بینێرێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی.

 

 

لە دوای رووداوەکە پیاوە قوربانییەکە بەرەو بەنزینخانەیەکی نزیک رایکردوەو داوای هاوکاریی کردوە.

تا ئێستا پۆلیس ئەو کەسەیان دەستگیرنەکردوەو کە گازەکەی گرتووە، بەڵام ناسنامەکەی ئاشکرایەو بەدوایدا دەگەڕێن.

 هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەستبەکاربوو، ئەو کۆچبەرانەی لەئێستادا لەئەمریکان دەترسن ئەو سەرۆکە نوێیە بەڵێنەکانی خۆی بەرێتە سەر بەناردنەوەی کۆچبەرەکان بۆ وڵاتەکانی خۆیان.