بە 5 رێگا قژت بەخێرایی گەشە دەکات

25-01-2017 07:26

پەرەگراف 

 

 

زۆر جار خانمان دوودڵن لەهەڵبژاردنی جۆرێکی تایبەت و ستایلێکی دیارییکراو بۆ قژیان، ئەمانە چەند رێگایەکن بۆ ئەو خانمانەی حەزیان لەقژی درێژەو دەیانەوێت بەرێگای سروشتی وا لەقژیان بکەن بەخێرایی گەشە بکات.

 

  • پێویستە سەرەتا قژت کورت بکەیتەوە، ڕەنگە ئەمە شتێکی نامۆ بێت بەڵام پێویستە هەندێک لە قژت لێبکەیتەوە بۆ ئەوەی گەشە بکات. چونکە بەشە خراپەکانی کۆتایی زیان بە قژت دەگەیەنن و کورتری دەکەنەوە. هیچ پێوست بە نیگەرانی ناکات، تەنها کۆتایی قژەکەت کورت بکەرەوە هەموو شەش هەفتە جارێک.

 

  • دوورکەوە لە بەکارهێنانی ئاوی گەرم لە کاتی شۆرینی قژت چونکە ئاوی گەرم دەبێتە هۆی لاواز بوون و وشک بوون و هەڵوەرینی قژ. بۆیە ئاوی مامناوەند بەکاربێنە و هەوڵدە پشوو بە قژت بدەیت بە هەڵمی ئاوەکە.

 

  • پارێزگاری لە قژت بکە، وشککەرەوی گەرم ڕەنگە ببێتە هۆی سوتاندنی قژت و ڕێگری بکات لە گەشە کردن و درێژ بوونی قژت. بۆیە وشککەرەوەی کارەبایی بەکاربێنە لەبری یەکێکی ئاسایی چونکە ئەوان زۆر بە‌هێزترن و کاتی جوانکاریەکەش کەمدەکەنەوە.

 

  • هەرگیز قژی شێدار بە خاولی مەپێچەوە، قژی شێدار ناسکە و ئەگەر بە خاولی بیپێچیتەوە قژت دەپچڕێت. لەبری ئەوەی بەخاولی بیپێچیت لەدوای خۆشۆرینەکەت بە نەرمی بە خاولیەک وشکی بکەرەوە.


  • مەساج بۆ پێستی سەرت بکە، لەبەر ئەوەی چەوری، پیسی و خانەی مردوو لەسەر پێستی سەرت کۆدەبنەوە و ڕێگری لە گەشەکردنی تاڵە قژە نوێیەکان دەکەن بێنە دەرەوە، بۆیە دەبێت بە پەنجەکانت مەساج بۆ پێستی سەرت بکەیت هەر کات کە ویستت بیشۆیت و ئەو چەوریەی سەر پێستەکە لادەیت.

 

وەرگێڕانی: ئاڵا ناسیح