بەوێنە؛ منداڵێکی 6 کیلۆیی لەدایکبوو

26-01-2017 03:13
منداڵەكە بەدەست دایكییەوە

 

پەرەگراف

 

لەدایکبوونی منداڵێک کە کێشی لەشی زیاتر لە 6 کیلۆیە لە شاری مێلبۆرنی ئوسترالیا سەرنجی میدیاکانی بۆ لایخۆی ڕاکێشاوە.

 

ئەو منداڵە لە نەخۆشخانەیەکی مێلبۆرن بەبێ نەشتەرگەری‌و بە شێوەیەکی سروشتی بەکێشی 6.7 کیلۆییەوە لەدایک بووە.

 

ناتاشا دایکی ئەو منداڵە دەڵێت "دوای 40 هەفتە دووگیان بوون منداڵەکەم لە دایکبووەو ئێستا دۆخی تەندروستی خۆم‌و منداڵەکەشم باشە."

 

کێشی ئەو منداڵە دوو هێندەی منداڵێکی ئاساییە لەکاتی لەدایکبوونداو بە یەکێک لە قەڵەوترین ئەو منداڵانە دادەنرێت کە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لە سەر ئاستی جیهان لەدایکبوون‌و قەڵەوترین منداڵە تا ئێستا لەو نەخۆشخانەیە لەدایک بووبێت.

باڵای منداڵاکەش بەهەمان شێوە ئاستی ئاسایی تێپەڕاندوەو 57 سانتیم مەترە.

 

منداڵەکە لەلایەن دایک‌و باوکیەوە ناونراوە "براین"، ئەوان خۆشحاڵن منداڵەکەیان کە چوارەمین منداڵی ئەو خێزانەیە بەتەندروستییەکی باشەوە لەدایک بووە.