پەرەگراف
بەهۆی زۆری ئەو رێگاو بەرنامە فێرکارییانەوە کە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزیی دانراون، فێرخوازان ناتوانن بەباشی ئەو بابەتانە بدۆزنەوە کە سوودی لێ دەبیننو ئاستی زمانی ئینگلیزییەکەیان بەرەو پێش دەبات.
ئەم لیستەی خوارەوە ناونیشانی پێنج کەناڵی ماڵپەڕی یوتیوبە کە بەشێوەیەکی ڕێکو پێکو ئەکادیمیانە ڤیدیۆ فێرکارییەکانیان لەبارەی زمانی ئینگلیزییەوە بڵاودەکەنەوە، فێرخوازان دەتوانن بەپێی ئاستەکانیان سوود لەم کەناڵانە وەربگرنو رۆژانە سەیری ڤیدیۆیەک یان زیاد لەڤیدیۆیەک بکەن تا تواناکانیان لەزمانی ئینگلیزیی بەرەو پێش ببەن.
British Council | LearnEnglish
ئەم کەناڵە کە هی ناوەندێکی کلتوریی بەریتانییە، چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخە جیاوازەکانی ژیانی رۆژانە بەزمانی ئینگلیزیی باس دەکات. فێرخوازان بەتایبەت ئەوانەی لەسەرەتای فێربوونی زمانەکەدان، سوودێکی زۆر لەم کەناڵە دەبینن.
جێنیفەر مامۆستایەکی زمانی ئینگلزییەوە لەڕێی کەناڵە تایبەتەکەیەوە لەیوتیوب زیاتر لە 400 ڤیدیۆی فێرکاریی بەخۆڕایی داناوە. ڤیدیۆکانی بەپێی ئاستو تایبەتمەندییەکان بەشێوەیەکی باش جیاکراوەتەوەو هەموو فێرخوازانی زمانی ئینگلیزیی دەتوانن سوودی لێ ببینن.
یەکێکە لەگرنگترین کەناڵەکانی یوتیوب بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزیی کە لەهەمان کاتدا ماڵپەڕێکی پێشکەوتووشیان هەیەو تێیدا چەندین مامۆستای جیاوازی پسپۆڕ لەئاستە سەرەتاییەکانەوە تا ئاستە هەرە پێشکەوتووەکانی ئەو زمانە وانەی تێدا دەڵێنەوەو ئەرشیفێکی دەوڵەمەندی هەیە.
Learn English with Let’s Talk – Free English Lessons
ئەم کەناڵە لەیوتیوب بەهەمان شێوە بەشێوەیەکی سەرنجراکێشو سەردەمیانە وانە فێرکارییەکانی زمانی ئینگلیزیی تێیدا بڵاودەکاتەوەو فێرخوازانە لەئاستە جیاوازەکان دەکرێت بینەری بەردەوامی بن. کەناڵەکە زیاتر لە 1.5 ملیۆن بەشداربووی بەردەوامی هەیە لەیوتیوب.
کەناڵی فەرمی زانکۆی کامبریجە لەماڵپەڕی یوتیوب. چەندین وانەی ئەکادیمی تێدایەو گەر بەردەوام سەیری ڤیدیۆکانی بکەیت ئاستی ئینگلیزییەکەت بەرەو پێش دەڕوات.