5 کەناڵی یوتیوب بۆ فێربوونی ئینگلیزی

28-01-2017 10:04

 

پەرەگراف

 

بەهۆی زۆری ئەو رێگاو بەرنامە فێرکارییانەوە کە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزیی دانراون، فێرخوازان ناتوانن بەباشی ئەو بابەتانە بدۆزنەوە کە سوودی لێ دەبینن‌و ئاستی زمانی ئینگلیزییەکەیان بەرەو پێش دەبات.

 

ئەم لیستەی خوارەوە ناونیشانی پێنج کەناڵی ماڵپەڕی یوتیوبە کە بەشێوەیەکی ڕێک‌و پێک‌و ئەکادیمیانە ڤیدیۆ فێرکارییەکانیان لەبارەی زمانی ئینگلیزییەوە بڵاودەکەنەوە، فێرخوازان دەتوانن بەپێی ئاستەکانیان سوود لەم کەناڵانە وەربگرن‌و رۆژانە سەیری ڤیدیۆیەک یان زیاد لەڤیدیۆیەک بکەن تا تواناکانیان لەزمانی ئینگلیزیی بەرەو پێش ببەن.

 

 

British Council | LearnEnglish

ئەم کەناڵە کە هی ناوەندێکی کلتوریی بەریتانییە، چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخە جیاوازەکانی ژیانی رۆژانە بەزمانی ئینگلیزیی باس دەکات. فێرخوازان بەتایبەت ئەوانەی لەسەرەتای فێربوونی زمانەکەدان، سوودێکی زۆر لەم کەناڵە دەبینن.

 

 

JenniferESL

جێنیفەر مامۆستایەکی زمانی ئینگلزییەوە لەڕێی کەناڵە تایبەتەکەیەوە لەیوتیوب زیاتر لە 400 ڤیدیۆی فێرکاریی بەخۆڕایی داناوە. ڤیدیۆکانی بەپێی ئاست‌و تایبەتمەندییەکان بەشێوەیەکی باش جیاکراوەتەوەو هەموو فێرخوازانی زمانی ئینگلیزیی دەتوانن سوودی لێ ببینن.

 

 

EngVid

یەکێکە لەگرنگترین کەناڵەکانی یوتیوب بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزیی کە لەهەمان کاتدا ماڵپەڕێکی پێشکەوتووشیان هەیەو تێیدا چەندین مامۆستای جیاوازی پسپۆڕ لەئاستە سەرەتاییەکانەوە تا ئاستە هەرە پێشکەوتووەکانی ئەو زمانە وانەی تێدا دەڵێنەوەو ئەرشیفێکی دەوڵەمەندی هەیە.

 

 

Learn English with Let’s Talk – Free English Lessons

ئەم کەناڵە لەیوتیوب بەهەمان شێوە بەشێوەیەکی سەرنجراکێش‌و سەردەمیانە وانە فێرکارییەکانی زمانی ئینگلیزیی تێیدا بڵاودەکاتەوەو فێرخوازانە لەئاستە جیاوازەکان دەکرێت بینەری بەردەوامی بن. کەناڵەکە زیاتر لە 1.5 ملیۆن بەشداربووی بەردەوامی هەیە لەیوتیوب.

 

 

Cambridge English TV

کەناڵی فەرمی زانکۆی کامبریجە لەماڵپەڕی یوتیوب. چەندین وانەی ئەکادیمی تێدایەو گەر بەردەوام سەیری ڤیدیۆکانی بکەیت ئاستی ئینگلیزییەکەت بەرەو پێش دەڕوات.