پەرەگراف
یەكێك لە كەنارەكانی كەنداوێكی ڕوسیا كە بە كەناری شووشەیی ناسراوەو هەندێكیش پێیدەڵێن كەناری ڕەنگاو ڕەنگ، سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆییو بیانی بۆ لایخۆی ڕاكێشاوە.
كەنداوی یوسوری Ussuri سەردەمانێك شوێنی فڕێدانی بوتڵی شووشە بووەو لەلایەن شارەوانی شاری ولادی وستۆك ناوەندی پارێزگای پریمۆرسكی، بوتڵە شووشەكان لەوێدا فڕێدراون.
دوای چەندین ساڵ، بەهۆی كاریگەریی شەپۆلەكانی ئۆقیانوسی ئارام، ئەو بوتڵە شووشانە بوونەتە بەردی شووشەیی ڕەنگاو ڕەنگو سەرتاپای كەنارەكانی كەنداوی یوسورییان داگیركردووە.
ئێستا ئەو شوێنە بووەتە یەكێك لە ناوەندە گرنگەكانی گەشتیاری ڕوسیاو گەشتیارانی ناوخۆییو بیانی بە زستانو هاوینبۆ بینینی جوانیی ئەو كەنارانە سەردانی ئەو ناوچەیە دەكەن.
ئەو كەنداوە سەردەمانێك زۆر مەترسیدر بووە، بەڵام ئێستا بووەتە یەكێك لە ناوەندە پارێزراوەكانو بنكەی ئۆقیانووسی ئارامی هێزی دەریایی ڕوسیا لەو كەنداوە جێگیركراوە.