پیاوێک لە92 ساڵیدا دەبێتە باوک

05-02-2017 07:28
مەحمود ئادەمی تەمەن 92 ساڵ

 

پەرەگراف

 

ژنی پیاوێکی فەڵەستینی تەمەن 92 ساڵ لەرووداوێکی کەم وێنەدا بەم دواییە کچێکی بوو، بەو پێیەی مێردەکەی پیاوێکی بەتەمەنە و بەدەگمەن پیاوان لەو تەمەنەدا سەرکەوتوودەبن لەدروستکردنی منداڵدا.

 

مەحمود ئادەم کە پیاوێکی فەڵەستینی تەمەن 92 ساڵی دانیشتوای شاری خەلیلی کەرتی رۆژئاوای ئەو وڵاتەیە، کچە تازە لەدایکبووەکەی ناوناوی "تەمارا" و رایدەگەیەنێت کە زۆر دڵخۆشە "بەو دیارییەی لەلایەن خوداوە پێی بەخشراوە."

 

"ئێستا هەشت کچ و پێنج کوڕم هەیە. ئەوە شتێکی چاوەڕواننەکرابوو لەم تەمەنەدا منداڵێکی دیکەمان ببێت، بەڵام ئەوە ویستی خودا بوو." باوکی منداڵەکە وادەڵێت.

 

  دایکی منداڵەکەش کە تەمەنی 42 ساڵە و نابیست ‌و لاڵە و چەند ساڵێک پێش ئێستا شوی بەو پیاوە کردوە دوای ئەوەی ژنەکەی دیکەی گیانی لەدەستداوە، بەهەمان شێوە چاوەڕێی نەکردوە منداڵی ببێت لەمێردە بەتەمەنەکەی.

 

پزیشکە پسپۆڕەکان لەو بارەیەوە رایدەگەینن گەر پیاو هەندێک نەخۆشی درێژخایەنی وەک شەکرەو شەکرەی خوێن و گیرانی خوێنبەرەکان و ئەوانی دیکەی نەبێت و تەندروستی باش بێت، دەتوانێت لەهەموو تەمنێکدا منداڵ دروست بکات.

 

مەحمود ئادەم ئەوە پشتڕاست دەکاتەوەو ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو خواردنی سروشتی دەخوات و رۆژانەش کۆمەڵێک چالاکیی جیاواز ئەنجام دەدات.