
پەرەگراف
بەتەمەنترین دارچناری ئێران كە تەمەنی زیاتر لە 2 هەزار ساڵە، لەشاری توێسركانی پارێزگای هەمەدان هەڵكەوتووە.
ئەو دارچنارە كە بە دارچناری باغوار ناسراوە، لە گەڕەكی باغواری شاری توێسركان لەناو حەوشەی مزگەوتێكی سەردەمی دەسەڵاتدارێتی زەندییەكاندایە، بەرزییەكەی 25 مەترەو ئەستووریی دارەكەش 16 مەتر دەبێت.
ئەو دارە پێستر لقو پۆپەكانی زۆر گەورەو بەربڵاوبووە، بەڵام بەهۆی دروستكردنی خانووبەرە لەو ناوچەیە بەشێك لە لقەكانی وشكبوونو بڕدراونەتەوە.
خەڵكی توێسركان ڕێزی تایبەت لەو دارچنارە دەگرن، هەروەها ئەو دارە وەكو ئاسەواری میللی ئێران تۆماركراوە.
توێسركان چوارەمین شاری گەورەی پارێزگای هەمەدانەو زۆرینەی دانیشتوانەكەی كوردنو سەر بە هۆزی لەكەكانن.