چین.. کۆبوونەوەى 500 ئەندامى خانەوادەیەک لە وێنەیەکدا

09-02-2017 05:51

 

پەرەگراف

 

زیاتر لە 500 کەس لە ئەندامانى خانەوادەیەک بۆ وێنەیەکى خانەوادەیى لە گوندێکى سەر بە پارێزگاى ژەجیانگى ڕۆژهەڵاتى چین کۆبوونەوە.
ئەندامانى ئەم خانەوادەیە هەفتەى پێشوو بە بۆنەى ساڵى نوێى چینییەوە کۆبوونەوە.


ژانگ لیانگزوگ کە وێنەى ئەو خانەوادەیەى گرتووە، بە بى بى سیى ڕاگەیاندووە "ڕیشەى خانەوادەى (ڕین) بۆ 851 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە لەو لادێیەدا کە وێنەکەیان تێدا گرتووە".

 

 


ئەو وێنەگرە ئاماژەى بەوەش کردووە "گەورەکانى ئەم خانەوادە لە ڕێگەى شەجەرەنامەکەیانەوە توانیویانە زیاتر لە دوو هەزار ئەندامى خانەوادەکە لە حەوت پشتى خانەوادەکە بدۆزنەوە کە هێشتا زیندوون".


دواجاریش توانییان زیاتر لە 500 نەفەرى خانەوادەکە لە گوندى باوباپیرانیاندا کۆبکەنەوە، کە زۆربەیان لە پەکین و شین جیانگ و تایوان دەژین.