یونس به‌حری.. ئه‌فسانه‌كه‌ی عێراق
هه‌موو جیهان گه‌ڕاو هاوڕێی مه‌لیكی سعودیه‌بوو، دواجار شاره‌وانی ناشتی
په‌ره‌گراف
سه‌دان وڵات گه‌ڕا، هاوڕێی پادشا‌و سه‌رۆكی وڵاتان بوو، ڕۆژنامه‌نووس‌و ئیمامی مزگه‌وت بوو، 90 ژنی هێناو خاوه‌نی 15 ڕه‌گه‌زنامه بوو، چوار جار سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه‌و دواجار شاره‌وانی به‌غدا له‌به‌ر بێ كه‌سیی ته‌رمه‌كه‌ی له‌گۆڕستانێكدا ناشت.
یونس ساڵح جه‌بوری، ناسراو به یونس به‌حری به‌ئه‌فسانه‌كه‌ی عێراقیش ناسراوه به‌هۆی ئه‌و هه‌موو كاره سه‌رنجڕاكێش‌و سه‌ركێشییه‌ی له‌ماوه‌ی ژیانیدا ئه‌نجامی داوه، له‌ساڵی 1900 له‌شاری موسڵ له‌دایك بووه‌و ساڵی 1979 له‌به‌غدا كۆچی دوایی كردوه.
یونس له ژیاننامه‌كه‌ی خۆیدا نوسیویه‌تی"16 ئێزگه‌ی ڕادیۆم دامه‌زراندوه، به 17 زمان قسه ده‌كه‌م‌و خاوه‌نی 15 ڕه‌گه‌زنامه‌م. 90 جار به‌شێوازی شه‌رعی هاوسه‌رگیرییم كردوه‌و زیاتر له200 هاوسه‌رگیریی تریش به‌شێوازی مه‌ده‌نی. خاوه‌نی 365 نه‌وه‌ی كوڕم و نازانم چه‌ند كچم هه‌یه."
یونس به‌حری به‌یه‌كێك له‌و هاوڵاتیه عه‌ره‌بانه داده‌نرێت كه نامۆترین ژیانی هه‌بووه له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، به‌درێژایی ژیانی وه‌ك گه‌ڕیده ژیاوه‌و له‌شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر ڕۆیشتووه. دامه‌زرێنه‌ری یه‌كه‌مین ئێزگه‌ی ڕایۆیی عه‌ره‌بییه له‌ئه‌وروپا كه له‌ساڵی 1939 له‌ئه‌ڵمانیا دایمه‌زراندووه.
یونس بەحری لەوێنەیکیدا لەو ئێزگەیەی لەئەڵمانیا دایمەزراند
ماوه‌یه‌ك ژیانی له‌وڵاتی هیندستان به‌سه‌ر بردووه، به‌شێوه‌یه‌ك به‌ڕۆژ وه‌ك ڕاهیب كاری كردوه‌و شه‌وانیش له‌یانه شه‌وانه‌كاندا سه‌مای كردوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كاتێكی دۆزیوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك په‌یامنێر بۆ یه‌كێك له ڕۆژنامه هیندییه‌كان كاربكات. دواتریش له‌ئیندۆنیسیا ده‌بێته موفتی‌و له‌پاریسیش ئیمامی مزگه‌وت.
یونس، نازناوی به‌حری دوای ئه‌وه وه‌رگرت كه له‌گه‌شتێكیدا بۆ ئه‌ڵمانیا له‌ناوه‌ڕاستی سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا چووه شوێنێك كه پێشبڕكێیه‌كی گه‌وره‌ی مه‌له‌وانی تێداده‌كرا، ئه‌ویش چه‌ند كاتژمێرێك پێش ده‌ستپێكردن خۆی تۆمارده‌كات‌و به‌ناوی خۆی‌و ئاڵای عێراقه‌وه به‌شداری ده‌كات، له‌وێدا جگه له‌وه‌ی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت، ڕیكۆردی مێژوویی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ش ده‌شكێنێت‌و له‌و كاته‌وه ڕۆژنامه‌كان نازناوی "به‌حری" پێ ده‌به‌خشن‌و ده‌بێته خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی دیبلۆماسی ئه‌ڵمانی.
یونس بەحری لەگەڵ ئەنوەر ساداتی سەرۆکی میسڕ
یونس له‌ته‌مه‌نی 21 ساڵیدا موسڵ به‌ره‌و به‌غدا جێده‌هێڵێت به‌مه‌به‌ستی خوێندن له خانه‌ی مامۆستایان، به‌ڵام ته‌واوی ناكات‌و دواتر به فه‌رمانبه‌ر داده‌مه‌زرێت، له‌وێش زۆر نامێنێته‌وه‌و ساڵی 1923 عێراق به‌جێدێڵێت‌و ده‌ست ده‌كات به‌گه‌شتێكی سه‌ركێشییانه.
سه‌ره‌تا له‌ئێرانه‌وه ده‌ستپێده‌كات، دواتر ده‌چێته ئه‌فغانستان‌و هیند‌و ئیندۆنیسیا، ئینجا به‌چین‌و یاباندا تێده‌په‌ڕێت. دواتر خۆی ده‌گه‌یه‌نێت كیشوه‌ی ئه‌مه‌ریكاو سه‌ردانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو كه‌نه‌دا ده‌كات. له‌وێشه‌وه ده‌گاته ئه‌وروپاو سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌به‌ریتانیا، به‌رلیجكا، هۆڵه‌ندا، فه‌ڕه‌نساو ئه‌ڵمانیا ده‌كات. دواتر ده‌چێته میسر‌و په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ له‌گه‌ڵ ئه‌دیب‌و ڕۆشنبیره‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌به‌ستێت. دواتر له‌ژێر ناونیشانی "گه‌ڕیده‌یه‌كی عێڕاقی" ده‌گه‌ڕێته‌وه نیشتمانه‌كه‌ی خۆی.
یونس به‌حری زۆر له‌عێراق نامێنێته‌وه‌و دووباره ده‌ستده‌كاته‌وه به‌گه‌شت‌و سه‌ركێشییه‌كانی، ئه‌مجاره‌یان به‌ره‌و كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقا ده‌ڕوات‌و رۆژه‌كانی له‌نێو شاخ‌و دارستان‌و بیابانه‌كانی ئه‌و كیشوره‌دا به‌سه‌ر ده‌بات، له‌وێشه‌وه جارێكی دیكه به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێده‌كه‌وێته‌وه.
یونس به‌حری دوای ئه‌و گه‌شته‌ی به‌زانینی زمان‌و زانیاریی‌و ڕۆشنبیرییه‌كی زۆره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق‌و له ڕۆژنامه‌كانی عێراقدا سه‌ركێشییه‌كانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه. له‌ساڵی 1929 جارێكی دیكه عێراق جێده‌هێڵێته‌وه‌و ده‌چێته وڵاتی سعودییه‌و له‌وێ چاوی ده‌كه‌وێت به دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و وڵاته مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیز ئالسعود كه زۆر به‌و كوڕه عێراقییه سه‌رسام بووه. له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی كووه‌یتیدا له‌لایه‌ن مه‌لیكی سعودییه‌وه ڕاده‌سپێردرێن بانگه‌واز بۆ حه‌ج بكه‌ن له‌دورگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی هیند، بۆیه به‌و مه‌به‌سته ده‌چێته ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، له‌وێ له‌ساڵی 1931 له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌یدا ڕۆژنامه‌ی "عێراقی‌و كووه‌یتی" بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
یونس لەگەڵ هاوڕێیەکیدا لەشاری موسڵ 1979
ئه‌و گه‌ڕیده‌و ئه‌فسانه عێراقییه له‌ماوه‌ی ژیانیدا چوار جار سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه له‌ناو عێراق‌و له‌وڵاتانی دیكه‌ش، به‌ڵام هه‌موو جارێك ڕزگاری بووه. دوا ساڵاكانی ژیانی گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق‌و له‌ماڵی خزمێكی ڕۆژنامه‌نووسی به‌ناوی نزار محه‌مه‌د زه‌كی جبوری ژیاوه، دواتر له‌ساڵی 1979 كۆچی دوایی كردوه‌و له‌به‌ر بێكه‌سیی شاره‌وانی به‌غدا له‌گۆڕستانی غه‌زالی ناشتویه‌تی، له‌و كاته‌دا نزار جه‌بوری په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی عێراقیی بووه له‌شاری به‌یروت.
یونس له‌ماوه‌ی ژیانیدا زیاتر له 20 كتێبی نووسیووه‌و ژیاننامه‌كه‌شی له‌كتێبێكدا كه هه‌زار لاپه‌ڕه‌یه‌و نزیكه‌ی 500 وێنه‌ی گه‌شته‌كانی له‌خۆ گرتووه، كۆكراوه‌ته‌وه.
یونس.. ژیانێکی پڕ لەسەرکێشی بەسەر برد