پەرەگراف
خانمە مۆدێلێکی ڕوسی لە هەوڵێکی نامۆدا بەشێوازێکی شێتانەو مەترسیدار لەتاوەرێکی هەوربڕی شاری دوبەی چەند وێنەیەکی گرتو دواتر ساتی وێنەگرتنو وێنەکانی بڵاوکردەوە.
سەرەتای ئەم هەفتەیە، خانمە مۆدێلو نمایشکاری ڕوسی، ڤیکتۆریا ئۆدینتکۆڤای تەمەن 23 ساڵ لەسەر تاوەری کانیانی 73 نهۆمی شاری دوبەی ئیمارات، چەند وێنەیەکی گرت بەشێوەیەک کە بەبێ هیچ ئامرازێکی سەلامەتی خۆی لەتاوەرەوەکەوە شۆڕ کردوەتەوەو تەنها کەسێک بە یەک دەست هاوکاری دەکات.
دواتر ئۆدینتکۆڤا کە دانیشتوی شاری سان بترسبۆرگی ڕوسیایە وێنەکانی بۆ سێ ملیۆن هەوادارەکەی لەئەکاونتی خۆی لەئینیستاگرام بڵاوکردەوەو دەنگۆیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەو وێنانە، پۆلیسی ئیماراتی بانگی ئەو خانمە نمایشکارەیان کردو بەڵێننامەیەکیان پێ واژۆکرد کە چیتر بۆ کارەکەی ژیانی خۆی نەخاتە مەترسییەوە.