سەرنجراکێشترین تواناکانی شۆفێری ئوتومبێلی بارهەڵگر

26-02-2017 06:14

 

پەرەگراف 

 

هەرچەندە شۆفێری بووەتە بەشێک لەژیانی رۆژانەی ژمارەیەکی زۆر لەهاوڵاتیان، بەڵام زۆرینەیان لەهەندێک دۆخدا ناتوانن بەباشی مامەڵە لەگەڵ ئوتومبێلەکانیاندا بکەن‌‌و ئەوەش دەبێتە هۆی پێکدادان، هەندێکی دیکەش بەپێچەوانەوە لەو ڕووەووە توانا بەرزەکانی خۆیان پیشان دەدەن.

 

گەر شۆفێریکردنی ئوتومبێلی بچوک‌و ئاسایی کارێکی ئاسان نەبێت، ئەوا ئوتومبێلی بارهەڵگرو زەبەلاح چەندین جار شۆفێریکردنەکەی قورسترو زەحمەتترە.

 

بەهۆی کێشی زۆرو گەورەیی قەبارەیانەوە، شۆفێری ئەو جۆرە ئوتومبێلانە بەردەوام سەرئێشە بۆ خاوەنەکانیان دروست دەکات‌و لیخوڕینیشی بەجۆرێک لەجۆرەکان سەرکێشییە.

 

بەڵام ئەوەی لەم چەند ڤیدیۆییەدا دەیبینن، لێهاتوویی‌و کارامەیی چەند شۆفێرێکە کە لەکاتە زۆر قورسەکاندا بەئەوپەڕیی وردیی‌و وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئوتومێلە بارهەڵگرەکانیاندا دەکەن.