بۆیەكەمجار ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر لە شەقامە گشتییەكانی بەریتانیا تاقیكرایەوە

07-03-2017 05:14
ئەمە یەكەمین جارە كە ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر لەسەر شەقامە گشتییەكانی ئەوروپادا تاقیدەكرێتەوە.

 

پەرەگراف

 

كۆمپانیای نیسان بە مەبەستی زیاتر بەرەوپێشبردنی تایبەتمەندیی لێخوڕینی سەربەخۆ لە ئۆتۆمبێلەكانی نەوەی داهاتوویدا، بۆ یەكەمجار ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێری لەسەر شەقامە گشتییەكانی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا تاقیكردەوە.

 

بەپێی وتەی بەرپرسانی كۆمپانیاكە، لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووەوە پڕۆسەی تاقیكردنەوەی ئۆتۆمبێلە زیرەكەكانیان دەستیپێكردووەو بە گشتی ئەم مۆدێلە نوێیە (Leaf 2017) سەركەوتنێكی بەرچاوی بەسەر ئاستەنگەكانی وەستان، شەقامی دووئاڕاستەو هێڵەكانی پەڕینەوە بەدەستهێناوە.

 

ئۆتۆمبێلەكان سەدان كیلۆمەتریان بەبێ هیچ پێكدادانێك لە شەقامە گشتییەكانی لەندەن بڕیوە، تەنها لەچەند حاڵەتێكی كەمدا پێویستی كردووە ئەندازیارانی كۆمپانیاكە دەستێوەردان لە جوڵەی ئۆتۆمبێلەكاندا بكەن.

 

ئەمە یەكەمین جارە كە ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر لەسەر شەقامە گشتییەكانی ئەوروپادا تاقیدەكرێتەوە.

 

 

بڕیارە كۆمپانیای نیسان لە ساڵی 2020دا، 10 مۆدێلی ئۆتۆمبێلی زیرەك بخاتە بازاڕەكانی جیهانەوە، كە ئەم 10 ئۆتۆمبێلە خاوەنی تایبەتمەندیی لێخوڕینی سەربەخۆ بن.