
پەرەگراف
فۆتۆكان؛ هێڤی جەلال
تۆڕی هاوبەشی ڕێكخراوەكانی ژنان، لەشاری سلێمانی چالاكییەكی دەستڕەنگینی بۆ ژنانی بۆ 28 ڕێكخراو ئەنجامدا كە تێیدا كارە دەستیو هونەرییەكانی ژنان خرانەڕوو.
چالاكییەكە دوێنێ لەپاركی ئازادی ئەنجامدرا، گوڵزار تاهیر، ئەندامی تۆڕی هاوبەشی ڕێكخراوەكانی ژنان، بۆ پەرەگراف ئەوەی خستەڕوو چالاكییەكەیان بۆ ئەو ڕێكخراوانەیە كە لە تۆڕەكەدا بەشدارن، بەمەبەستی كۆكردنەوەی دەنگی ژنانو بەرهەمەكانیان لەیەك شوێنداو ئامانجیانە ژنان یەك دەنگو یەكهەڵوێست بنو پێكەوە بەرهەمەكانیان نمایش بكەن بۆ بەرەوپێشبردنی كارەكانیان.
شێنێ یوسف، یەكێك لەبەشداربووانی چالاكییەكە، كە بە بەكارهێنانی مەوادی ئاسایی كاری هونەریی دەكردو بەرهەمەكانی دەخستەبازاڕەوە، بە پێویستی دەزانی تاكەكان لەهەر ڕەگەزێك بن پشت بە تواناكانی خۆیان ببەستن، تەئكیدی لەوەكردەوە، هەرتاكێك دەبێت خۆی بتوانێت كاروچالاكی هەبێت ئەگەر لە كارێكی سادەشەوەبێت بەرهەمی هەبێتو داهاتی خۆی دابین بكات.