بەڤیدیۆ؛ بازدان لەسەر باڵەخانە هەوربڕەكانی مۆسكۆ

10-03-2017 05:59

 

پەرەگراف

 

كەمن ئەو كەسانەی توانای كۆنتڕۆڵكردنی هەست‌و پاراستنی هاوسەنگییان هەیە لە بەرزاییەكی زۆردا. وەرزشوانێكی ڕوسیی گرتەی ڤیدیۆیی نمایشێكی خۆی لەسەر یەكێك لە باڵەخانە هەوربڕەكانی وڵاتەكەی بڵاوكردەوەو لەماوەیەكی كەمدا دەیان هەزار بینەری هەبوو.

 

ئۆلێگ شێرستیاشێنكۆ، ئەو وەرزشوانە تەمەن 25 ساڵەیە كە بە بڵاوكردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی هەوادارانی تووشی شۆك كرد. ناوبراو بەشێوازێكی ناوازە چەند ڕاهێنان‌و نمایشێك لەسەر یەكێك لە باڵەخانە هەوربڕەكانی مۆسكۆ ئەنجامدەدات.

 

زۆرێك لە بینەرانی گرتە ڤیدیۆییەكە ئەو كارەی ناوبراویان بە "شێتی" وەسفكردوەو پێیانوایە شێرستیاشێنكۆ لەبەر ئامانجێكی ناشایستە گیانی خۆی خستووەتە مەترسییەوە.

 

ژمارەی ئەوانەشی كە دەستخۆشی‌و سەرسوڕمانی خۆیان بۆ نمایشە تۆقێنەرەكەی ناوبراو خستوەتەڕوو هیچ كەمتر نییە لەوانەی سەرزەنشتیان كردووە.

 

شێرستیاشێنكۆ، لە تەمەنی 12 ساڵییەوە سەرقاڵی وەرزشی "پاركور"ە و لە وتەیەكیدا بۆ ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی دەڵێت"هەر یەك لە هەنگاوەكان تایبەتمەندیی خۆیان هەیە، پێویست دەكات زۆر وردو وریا بیت. پێموایە ئەم كارەم گەورەترین تەحەدی ژیانم بووە تاكو ئێستا."

 

 

ئەو وەرزشكارە ڕوسییە دەشڵێت بەنیازە نمایشی زیاتری هاوشێوە لە دوبەی، هۆنگكۆنگ‌و بەڕازیل ئەنجامبدات.