بەوێنە؛ دوو هاوسەری شیكپۆش 37 ساڵە جلەكانیان لەگەڵ یەكدا دەگونجێنن

11-03-2017 12:36

 

پەرەگراف

 

دوو هاوسەری ژاپۆنی ماوەی 37 ساڵە بەرلەوەی پێكەوە بڕیاری چوونەدەرەوە بدەن، سەرەتا لەسەر گونجاندنی جلوبەرگەكانیان ڕێكدەكەون.

 

ئەو دوو هاوسەرە بەختەوەرە ژاپۆنی-یە بەردەوام بۆ چوونەدەرەوە جلوبەرگەكانیان لەگەڵ یەكدا دەگونجێنن. ئەم تایبەتمەندییە ناوازەیەیان بووەتە هۆی ڕاكێشانی سەرنجی دەیان هەزار بەكارهێنەری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان‌و لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، زیاتر لە 105 هەزار هەواداریان هەیە.

 

 

ڕوون نییە كە ناوی راستەقینەی ئەم دوو هاوسەرە شیك‌و ڕێكپۆشە چییە؟ بەڵام ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاماژەی بەوەكردووە كە پێدەچێت ناوی ئەژمارەكەیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە ئەنجامی تێكەڵكردنی ناوی هەردووكیان‌و رۆژی یەكترناسینیان بێت (@bonpon511).

 

 


لە ئێستادا، وێنە ناوازەكانی ئەو دوو هاوسەرە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بە خێرایی بڵاودەبنەوە. بەكارهێنەران بەشێوازی جیاواز سەرسوڕمانیی خۆیان لەسەر وێنەكان دەردەبڕن، وەك لە ڕوونكردنەوەی وێنەكان ئاماژەی پێكراوە، تەمەنی ئەم دوو هاوسەرە لە 60 ساڵ زیاترە.