
پەرەگراف
هۆكاری سەرەكی دانانی كامێرای چاودێری تۆماركردنو پیشاندانی ڕاستیو دروستی ئەو ڕووداوە نەخوازراوانەیە كە بەبێ ئەگاداری خاوەن ماڵ یاخود بەرپرسانی كۆمپانیاو شوێنە گشتییەكان ڕوودەدەن.
جگە لە ڕووداوە نەخوازراوەكان، بەهۆی ئەوەی كامێراكان بە شێوەیەكی بەردەوام گرتەی ڤیدیۆیی ئەو شوێنو جێگایانە تۆمار دەكەن كە لێی جێگیر كراون، هەندێك جار ڕووداوی زۆر سەرنجڕاكێشو ناوازەش تۆماردەكەن. كۆمپانیای نێست-ی تایبەت بە سیستمی پاراستنی ماڵان، ساڵانە پێشبڕكێیەكی تایبەت بەو گرتە ڤیدیۆییانە ڕێكدەخات.
بۆ ساڵی 2017 كۆمپانیاكە 15 تۆماری ڤیدیۆیی هەڵبژێردراوی بەكاربەرانی بڵاوكردووەتەوەو تیایدا چەندین حاڵەتو ڕووداوی سەرنجڕاكێش پیشاندەدەن كە تەنها لە ڕێگەی كامێرا چاودێرییەكانی ماڵانەوە تۆماركراون.