فڕۆكەیەكی 200 دۆلاری بە موشەكێكی 3 ملیۆن دۆلاری خرایەخوارەوە

18-03-2017 02:37
موشەكی پاتریۆت كە نرخەكەی دەگاتە 3 ملیۆن دۆلار.

 

پەرەگراف

 

موشەكێكی جۆی پاتریۆت كە نرخەكەی دەگاتە نزیكەی 3 ملیۆن دۆلار بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی بازرگانی بەكارهێندراوە كە نرخەكەی 200 دۆلارە.

 

جەنەراڵ دەیڤد پێركینس، فەرماندەیەكی سوپای ئەمەریكا لە سیمپۆسیۆمی كۆمەڵەی گشتیی سوپای وڵاتەكەی لە ویلایەتی ئەلاباما رایگەیاند، كە یەكێك لە هاوپەیمانە نزیكەكانی ئەمەریكا بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی بازرگانی كە نرخەكەی لە دەورووبەری 200 دۆلاردا بووە، مووشەكێكی پاتریۆت-ی بەكارهێناوە.

 

لە درێژەی وتەكانیدا ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد كە ڕاستە كۆتایی بە فڕۆكە 200 دۆلارییەكە هێندراو خرایەخوارەوە، بەڵام لە ڕووی ئابوری‌و سەربازییەوە گۆڕینەوەیەكی باش ئەنجامنەدراوە. ئەمەش بەو پێیەی كە نرخی موشەكە ئاڕاستەكراوەكە نزیكەی 15 هەزار هێندەی نرخی فڕۆكە تێكشكێندراوەكە بووە.

 

ئەو فەرماندەیەی سوپای ئەمەریكا، باسیلەوەشكرد بەكارهێنانی موشەكی گرانبەهای ئاڕاستەكراوی زەوی-ئاسمان بە مەبەستی بەرگری لە ڕوبەڕوبوونەوەی مەترسییە هەرزانەكانی وەك فڕۆكە بێفڕۆكەوانە بازرگانییەكانی داعش ڕەنگە لەڕووی ئابورییەوە ئاڵوگۆڕێكی سەركەوتوو نەبێت.

 

وتیشی "لە ڕاستیدا ئەگەر من دوژمن-بم، لە ڕێگەی ماڵپەڕی eBay-یەوە هەوڵی كڕینی زۆرترین فڕۆكەی بچووكی بازرگانی دەدەم‌و كار بۆ نەهێشتنی مووشەكە پاتریۆتەكان دەكەم."

 

 

فڕۆكەی بچووكی بازرگانی.

 

بۆ یەكەمجار مووشەكی جۆری پاتریۆت، ساڵی 1980 لەلایەن ئەڵمانیاوە دروستكراو ئێستادا لە 12 وڵاتی جیهاندا بەكاردەهێندرێت، كە ئەمریكا، هۆڵەندا، ئەڵمانیا، ژاپۆن، ئیسرائیل‌و سعودیە بەشێكن لەو وڵاتانە.

 

خێرایی موشەكەكە دەگاتە پێنج هێندەی خێرایی دەنگ، فڕۆكە بازرگانییەكانیش خێراییان كەمترە لە 80 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.