بە ڤیدیۆ؛ كونسوڵی ئەمەریكا لەهەولێر بە زمانی كوردی پیرۆزبایی نەورۆز دەكات

20-03-2017 02:00
ئاهەنگی كونسوڵخانەی ئەمەریكا لەهەولێر بەبۆنەی نەورۆزەوە.

پەرەگراف

 

كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لەهەولێر بە زمانی كوردی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز دەكات، كارمەندانی كونسوڵخانەكەش بە هەڵپەڕكێی كوردی یادی نەورۆز دەكەنەوە.

 

لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا كە كونسوڵخانەی ئەمەریكا لەهەولێر بڵاویكردۆتەوە، كێن گرۆس، كونسوڵی ئەمەریكا لەهەولێر بەزمانی كوردی سڵاو دەكات‌و جەژنی نەورۆز پیرۆزدەكات.

 

دواتر هەریەكە لە هونەرمەندان پەرواز حسێن‌و گۆران ساڵحی هاوسەری گۆرانی (ئەمڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە) دەڵێن‌و كارمەندانی كونسوڵخانەكەش بە جلوبەرگی كوردییەوە لە پشتیانەوە هەڵدەپەڕن.