پەرەگراف- كەركوك ناو
خەمێكی ئاوارەكان لە كەمپەكانی كەركوك، بەدەست گەیشتنی ئاوی خواردنەوەیە كە لەلایەن ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانەوە بە تەنكەر بۆیان دابیندەكرێت.
ئاوارەكان بەشێكیان بە دەبە لەدوای تەنكەرە ئاوەكانەوە دەوەستن تا سەرەی وەرگرتنی ئاویان بێت، بەشێكی تریان لەو پڕۆژە بچوكانەی دابەشكردنی ئاو، ئاوی پێویست بەدەستدەخەن كە هەر بەتەنكەر ئاویان بۆ دێت.
ئەم وێنانە هاوكاتن لەگەڵ رۆژی جیهانی ئاودا، كە بە هەزاران ئاوارە لەعێراق ڕۆژانە خەمی بەدەستخستنی ئاویانە.