ئەم گرتە ڤیدیۆیە بۆ كەسانی جددی كارەساتە

27-03-2017 01:20

 

پەرەگراف

 

یوتیوبەرێكی ئەڵمانی گرتەیەكی ڤیدیۆیی ئامادەو بڵاوكردووەتەوە، كە وەك خۆی دەڵێت بریتییە لە "ناقایلكەرترین ڤیدیۆی جیهان."

 

گرتە ڤیدیۆییەكە پێنج خولەك‌و 43 چركەیە، تیایدا لوكسان وندەر كۆمەڵێك كاری ئاسایی ڕۆژانە بەشێوازێكی زۆر لاوازو خراپ ئەنجامدەدات.

 

شێوازی ئەنجامدانی كارەكان لەلایەن وندەر-ەوە بەجۆرێك ناقایلكەرن، كە زۆرێك لە بینەرانی گرتە ڤیدیۆییەكە ئاماژەیان بەوەكردووە تەنها بە تەماشاكردنی هەستیان بە "نائارامی" كردووە.

 

ئەم گرتە ڤیدیۆییە بۆ ئەو كەسانەی كە توانای بینینی ئەنجامدانی كارەكانیان بە خراپی نییە، وەك كارەسات وایە. هاوكات لەماوەی كەمتر لە مانگێكدا گرتە ڤیدیۆییەكە زیاد لە ملیۆنێك بینەری هەبووە.