پەرەگراف
شارەزایانی بواری پێست پێشنیاری چەند رێگایەکی سروشتی دەکەن بۆ لابردنی پەڵەو زیپکەی سەر دەمووچاو کە بەشێوەیەکی گونجاو دەتوانن ئەو کێشانە چارەسەر بکەن.
هەنگوین و دارچینی
هەنگوین پیساییەکان لە کونیلەکانی دەم و چاو دەردەهێنێت، کەوچکێک هەنگوین لەگەڵ نیو کەوچک دارچینی بە پەنجە بیدە لە پێستی دەم و چاوت . دوای سێ دەقە دەموچاوت بشۆ.
سپێنەى هێلکە
سپێنەى هێلکە کونیلەکانی دەم و چاو بچوک دەکاتەوە پیساییەکانی لێ دەردەهێنێت. سپێنەى هێلکەکە لە زەردێنەکەی جیابکەرەوە و بیدە لە دەموچاوت. چاوەڕێ بکە تا وشک دەبێتەوە دواتر قاتێکی کەش بدە لە دەموچاوت دوای 10 دەقە بیشۆ.
زەردەچەوەو نەعنا
چای نەعنا بکوڵێنە دواتر چاوەڕێ بکە تا سارد دەبێتەوە و دوو کەوچک زەردەچەوەى تێکەڵ بکەو بیدە لەدەموچاوت، دوای 10 دەقە بیشۆ.
بەفر یاخود سەهۆڵ
بەفر یارمەتیدەر بۆ لابردنى زیپکە ،چونکە کاتێک بەفر بەر زیپکەکە دەکەوێت رێگە دەگرێت لە سور بوونەوەیی و دەبێتە هۆى لابردنى پیسى و چەورى سەر زیپکەکە. بەفرەکە بخەرە ناو پارچەیەک کلێنسەوە و بۆماوەى پێنج چرکە لەسەر زیپکەکەى دابنێ و دواتر بگوازەرەوە بۆ شوێنێکى تر.
لیمۆ
ئاوى لیمۆ بەکاربهێنە یان لیمۆیەک لەت بکە و ئاوەکەى دەربهێنە، هەندێ لۆکە بخەرە ئاوى لیمۆکەوەو بیخەرە سەر زیپکەکە چونکە ناهێڵێت سور ببێتەوە.
وەرگێڕانی: سارا ڕەسوڵ