بەوێنە؛ بەرهەم ساڵح‌و هاوسەرەكەی لە هۆڕەكانی باشووری عێراق

31-03-2017 05:58
بەرهەم ساڵح وێنەی عادل عەبدولمەهدی دەگرێت، هۆڕی جبایش باشووری عێراق.

 

پەرەگراف

 

بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتی‌و سەرباخ-ی هاوسەری سەردانی هۆڕەكانی باشووری عێراقیان كردووەو بە بەلەم بەناو هۆڕەكاندا گەڕاون.

 

بەپێی چەند وێنەیەك كە جاسم ئەسەدی لە ڕێكخراوی نەیچەر عێراق(سروشتی عێراق) بڵاویكردووەتەوە، بەرهەم ساڵح‌و هاوسەرەكەی بەیاوەری عادل عەبدول مەهدی كەسایەتی سیاسی‌و وەزیری پێشووی نەوت، سەردانی هۆڕەكانی جبایش-یان كردووە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ناسریە لەباشووری عێراق.