پەرەگراف
لە یەكێك لە دورگەكانی زەریای هندی-دا، خێڵێكی سەرەتایی هەن كە بە تەواوەتی لە شارستانیەتو پێشكەوتنەكانی مرۆڤایەتی بێ ئاگان.
دورگەی سێنتینێڵ-ی باكور، یەكێكە لە زنجیرە دورگەكانی ئەندامان-ی هندستانو دەكەوێتە بەشی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەوە. دانیشتوانی ئەم دورگەیە "خێڵی سێنتینێڵ" بە یەكێك لە دابڕاوترینو سەرەتاییترین خێڵەكانی مرۆڤایەتی ئەژماردەكرێن.
ئەندامانی ئەم خێڵە بە هەموو شێوەیەك دژی كەسانی بیانینو وەك دوژمن یاخود دڕندە مامەڵە لەگەڵ هەر بیانییەكدا دەكەن كە هەوڵی چوونەناویان بدات.
ساڵی 2006 دوو ماسیگر لەلایەن ئەندامانی خێڵەكەوە كوژران، ئەمەش بەهۆی ئەوەی كە بە ڕێژەیەكی زۆر لە دورگەكە نزیكبوبوونەوە.
ئەندامانی خێڵەكە، تیر و بەرد دەگرنە ئەو فڕۆكانەی كە بۆ مەبەستی كۆكردنەوەی زانیاری لەلایەن حكومەتی هندستانەوە ڕەوانەی دورگەكە دەكرێن. ئەندامانی خێڵی سێنتینێڵ بە هەموو شێوەیەك هەوڵی كوشتنی هەر سەردانكەرێك دەدەن كە لەسەر دورگەكەیان بیبینن، ئەمەش وایكردووە كە سەردانكردنو نزیكبوونەوە لێیان زەحمەت بێت.
حكومەتی هندستان بە فەرمی وازی لە خێڵە دابڕاوەكە هێناوەو بەپێی یاسا سەردانكردن و هەوڵدان بۆ دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵیاندا ڕێگەپێنەدراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە سەبارەت بە دانیشتوانی دورگەكە لەبەردەستدان، بنەچەی ئەم خێڵە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاییترین كۆچەرییەكانی ئەفریقاو نزیكەی 60 هەزار ساڵ دەبێت، كە خێڵی سێنتینێڵ لەو دورگەیەدا دەژین.